مه‌زڵوم عه‌بدی: ئامانجمان سوریایه‌كی یه‌كگرتووه بۆ هه‌موو سورییه‌كان
وێستگه‌نیوز-
مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ سوریا و فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا گفتوگۆیان باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له ناوچه‌كه كردووه، ده‌شڵێت:"ئامانجمان سوریایه‌كی یه‌كگرتووه بۆ هه‌موو سورییه‌كان".
مه‌زڵوم عه‌بدی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له پلاتفۆڕمی "X" نووسیویه‌تی: "خۆشحاڵ بووم به پێشوازیكردن له باڵیۆز تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا و ئه‌دمیراڵ براد كوپه‌ر، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا".
فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده ده‌ڵێت: "ژماره‌یه‌ك بابه‌تمان تاووتوێ كرد كه ئامانجیان پشتیوانی ته‌واوكاری سیاسییه له سوریا و پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی وڵاته، له‌گه‌ڵ دروستكردنی كه‌شێكی ئارام بۆ هه‌مو پێكهاته‌كانی گه‌لی سوریا و زامنكردنی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له ناوچه‌كه‌دا".
باسی له‌وه‌شكردووه كه "دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و باڵیۆز باراك رۆڵێكی راستگۆ و كاریگه‌ریان گێڕاوه به‌رامبه‌ر گه‌لی سوریا له هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان و گه‌یشتن به داهاتوویه‌كی باشتر بۆ سوریا و هه‌موو سورییه‌كان".
مه‌زڵوم عه‌بدی راشیگه‌یاند كه "پابه‌ندین به ئامانجه‌كه‌مانه‌وه كه خۆی له سوریایه‌كی یه‌كگرتوو بۆ هه‌مو سورییه‌كان ده‌بینێته‌وه".
PM:09:04:06/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 260
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت