هه‌ردوو حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان و عێراق: چاودێری دۆخه‌كه ده‌كه‌ین
وێستگه‌نیوز -
هه‌ردوو حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان و عێراق رایانگه‌یاند كه به‌هۆی هه‌ندێ كه‌موكوڕی یاسایی سه‌باره به مه‌رجه‌كانی به‌شداری له هه‌ڵبژاردن، رێگا نه‌درا ناویان له كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆماربكه‌ن و به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، ده‌شڵێت: "چاودێری دۆخه‌كه ده‌كه‌ین".
حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان و عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی عێراق رایانگه‌یاند كه:
*بڕیارماندا له‌م هه‌ڵبژارنه‌دا به‌شداری بكه‌ین و وه‌كو مه‌یدانێكی سیاسی له‌ڕه‌وتی خه‌باتی سیاسی خۆماندا به‌ده‌ستیه‌وه بگرین.
*ئامانجی هه‌ردوو حزب له‌به‌شداریكردن له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ئه‌وه بوو كه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و هۆڵی په‌رله‌مانی بكه‌ینه مه‌یدانێكی دیكه‌ی ململانێ و شه‌ڕ له‌سه‌ر مافه‌كانی ئێوه و له‌سه‌ر ئازادی و خزمه‌تگوزاریه‌كان.
*به‌داخه‌وه به‌هۆی هه‌ندێ كه‌موكوڕی یاسایی سه‌باره به مه‌رجه‌كانی به‌شداری له هه‌ڵبژاردن، رێگا نه‌درا ناومان له كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كاندا تۆماربكه‌ین. به‌وهۆیه‌وه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان له ده‌ستدا كه په‌رله‌مانیش بكه‌ین به مه‌یدانی خه‌بات.
*له ده‌ستدانی ئه‌م ده‌رفه‌ته هیچ له‌و ڕاستیه ناگۆڕێ كه حزبه‌كانی ئێمه چ له ناو په‌رله‌مان بێت چ له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان، خه‌باتی خۆیان درێژه پێده‌ده‌ن بۆ به‌رگری له ماف و داخوازیه‌كانی جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێش و خه‌ڵكی سته‌م دیده،
*له‌م پێناوه‌شدا له كه‌مپینی پڕوپاگه‌ندی هه‌ڵبژاردندا به‌شداری ده‌كه‌ین بۆ ناساندن و به‌رجه‌سته كردنی پلاتفۆڕمه‌كه‌مان.
*چاودێری دۆخه‌كه ده‌كه‌ین و له په‌یوه‌ند به چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردن، هه‌ر ئاڵوگۆڕێك كه ڕووبدات، به‌پێی پێویست هه‌ڵوێست و بانگه‌وازی خۆمان بۆ خه‌ڵك ڕاده‌گه‌یه‌نین.
ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه هاوبه‌شه‌كه‌یه:
به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوو حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان و حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی عێراق
سه‌باره‌ت به به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردنی مانگی نۆڤه‌مبه‌ر، بۆ په‌رله‌مانی عێراق
كرێكاران، خه‌ڵكی ئازادیخواز، ژنانی سته‌مدیده، لاوانی دڵ‌پڕ له هیوا!
هه‌ره‌وه‌ك كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بڕیاری داوه كه له مانگی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری ئه‌مساڵدا هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجام بدرێ. ئێمه هه‌ردوو حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان و حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی عێراق بڕیارماندا له‌م هه‌ڵبژارنه‌دا به‌شداری بكه‌ین و وه‌كو مه‌یدانێكی سیاسی له‌ڕه‌وتی خه‌باتی سیاسی خۆماندا به‌ده‌ستیه‌وه بگرین. ئامانجی هه‌ردوو حزب له‌به‌شداریكردن له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ئه‌وه بوو كه وه‌كو چۆن له هه‌موو مه‌یدانه‌كانی تردا به‌رگریه‌كی په‌یگیرانه‌مان له مافه‌كانی كرێكاران و جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تكێش و كارمه‌ندان و ژنان و لاوان كردوه، به‌هه‌مان نه‌فه‌سه‌وه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و هۆڵی په‌رله‌مانیش بكه‌ینه مه‌یدانێكی دیكه‌ی ململانێ و شه‌ڕ له‌سه‌ر مافه‌كانی ئێوه و له‌سه‌ر ئازادی و خزمه‌تگوزاریه‌كان.
بێگومان به‌پێچه‌وانه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی حزبه بورژوازیه‌كانه‌وه كه ده‌ڵێن په‌رله‌مانتاریزم سیسته‌مێكه بۆ ده‌خاله‌تی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له حوكمڕانیدا، له‌روانگه‌ی ئێمه‌وه په‌رله‌مانتاریزم شتێكی زیاتر نیه له به‌دیلی بۆرژوازی بۆ سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگا له خزمه‌تی چینی سه‌رمایه‌داردا. بۆیه له‌ڕێگای سیسته‌می په‌رله‌مانیه‌وه ناكرێت ئاڵوگۆڕێكی ڕیشه‌یی و بنه‌ڕه‌تی له كۆمه‌ڵگادا پێكبهێنرێت كه ببێته هۆی گۆڕانێكی گه‌وره له ژیان و گوزه‌رانی جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێشدا. ئاڵوگۆڕی ڕیشه‌یی و كۆتایهێنان به سته‌م و چه‌وسانه‌وه و دابینكردنی خۆشگوزه‌رانی بۆ هه‌موان، له‌وانه‌ش له‌ڕیشه‌ده‌رهێنانی سته‌مكاری دژی ژنان و هه‌موو جۆره سته‌م و هه‌ڵاواردنێك، له‌ڕێگای شۆڕشی كرێكاری و ڕوخاندنی نیزامی سه‌رمایه‌داریه‌وه ئیمكانی هه‌یه. به‌دیلی ئێمه‌ش بۆ ده‌سه‌ڵاتدارێتی و ده‌خاڵه‌تی ڕاسته‌وخۆی خه‌ڵك له حوكمڕانیدا سیسته‌می شوراییه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه بڕیارمان دا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و هۆڵی په‌رله‌مانیش بكه‌ینه مه‌یدانی جه‌نگ له‌سه‌ر مافه‌كانی خه‌ڵك؛ له په‌رله‌مانیشدا ده‌ستی لایه‌نه بورژوازیه‌كان ببه‌ستین له ده‌ركردنی یاسای ناكۆك له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئێوه. هه‌رچه‌ند سه‌نگ و پێگه‌شمان له په‌رله‌ماندا به‌هێزتر بێت، باشتر ده‌توانین ئه‌و جێگایه‌ش بكه‌ینه مه‌یدانێكی به‌رگری له مافه‌كانی كرێكاران و جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تكێش و ژنان و لاوان. ئیمه بڕیارماندا له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م پلاتفۆرمه‌ی خواره‌وه به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ین و كاربكه‌ین بۆ جێگیر كردن به‌یاسایی كردنی خاڵه‌كانی له په‌رله‌ماندا:
١/ یاسای كاری پێشڕه‌وانه كه مافه‌كانی چینی كرێكار ده‌سته‌به‌ر بكات
٢/ یاسای ده‌سته‌به‌ركردنی لانی كه‌می ژیان و بیمه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، وه‌ك ئه‌ركێكی بنه‌ڕه‌تی حكومه‌ت.
٣/ یاسایه‌كی مۆدێڕن له‌بواری باری شارستانی و ماف و ئازادیه‌كانی ژنان
٤/ یاسای به‌ڕه‌سمی ناسینی ئازادی سیاسی و ئازادی بیروڕاو ڕۆژنامه‌گه‌ری
٥/ یاسایه‌كی تایبه‌ت به ده‌سته‌به‌ركردنی ماف و خواسته‌كانی لاوان
٦/ یاسای پاراستنی مافه سه‌ره‌تایی و مه‌ده‌نیه‌كانی خه‌ڵك
٧/ وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر به كۆنه‌په‌رستی و سه‌پاندنی نه‌رێته كۆنه‌په‌رسته‌كان به‌ناوی پیرۆزیه‌كانه‌وه.
٨/ وه‌ستانه‌وه دژی گرانی و بێكاری و هه‌ژاری و تاڵانی و گه‌نده‌ڵی و ڕاوڕوت
٩/ ....
ئێمه ئه‌و ڕاستیه ده‌زانیین كه جه‌ماوه‌ری كرێكار و خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌تی كوردستان و عێراق، به ئه‌زمونی ده‌یان ساڵه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردندا، ئومیدێیان به‌وه نه‌ماوه كه له‌و ڕێگایه‌وه باشبونێكی ئه‌وتۆ له ژیانیاندا به‌دیبێت. به‌ڵام سه‌رباری ئه‌م ڕاستیه و سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێكردوه، بوونی فراكسیۆنێك له‌ناو په‌رله‌ماندا كه ئامانجی به‌رگری بێت له به‌رژه‌وه‌ندی جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێش و ژنان و لاوان، ده‌توانێ بارودۆخه‌كه له‌م چه‌قبه‌ستوویه‌ی ئێستای ده‌ربهێنێت و هۆڵی په‌رله‌مان بكاته مه‌یدان به‌رامبه‌ركێ و جه‌نگ له‌م پێناوه‌دا. حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری عێراق و حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان بڕیاریاندا ئه‌و فراكسیۆنه بن و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مان وه‌كو مه‌یدانێكی كێشمه‌كێشی سیاسی ته‌ماشا ده‌كه‌ن بۆ خه‌بات له‌پێناو لانی كه‌می به‌رژه‌وه‌ندی و داخوازی و مافه‌كانی خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش.
ئێمه ئه‌و ڕاستیه‌ش ده‌زانین كه ئه‌مه ئه‌ركێكی قورس و كێشمه‌كێشێكی نابه‌رابه‌ره له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه‌كانی چینی بورژوازیدا. به تایبه‌ت كه حزب و لایه‌نه بورژوازیه قه‌ومی و دینیه‌كان، به‌هۆی كاركردی كۆنه‌په‌رستانه و ناكۆكیان به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێش و ژنان و لاوان، باوه‌ڕیان به‌هێزی خۆیان نیه، بۆیه ته‌نانه‌ت پابه‌ندی یاسا و رێسای په‌رله‌مانتاریزمه‌كه‌ی خۆشیان نابن و به‌شێوازی جۆراوجۆر پێشێلی ئه‌كه‌ن. ئه‌وان هه‌موو داهاتی كۆمه‌ڵگه‌یان به تاڵان بردوه و به‌و ئیمكاناته داراییه‌ی له‌به‌رده‌ستیاندایه، له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا خه‌ڵك چه‌واشه‌ده‌كه‌ن، وه‌كو به‌رتیل بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی زیاتر به‌كاریده‌هێنن. سه‌رباری ئه‌مه‌ش سه‌دویه‌ك ساخته‌كاری ده‌كه‌ن له پرۆسه‌ی ده‌نگداندا. به‌شێكی هه‌ر به‌م هۆیانه‌وه بوو كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی تا ئێستادا به‌شداریمان نه‌كردوه. به‌ڵام ئه‌مجاره بڕیارماندا به پشتیوانی ئێوه جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێش، سه‌رباری ئه‌م كێشمه‌كێشه نابه‌رابه‌ره، له‌م مه‌یدانه‌شدا به‌ره‌وڕوویان بینه‌وه و ئه‌م مه‌یدانه‌ش بكه‌ینه مه‌یدانێكی دیكه‌ی ئه‌و خه‌باته‌ی كه هه‌ردوو حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری له به‌رپایانكردوه.
به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی هه‌ندێ كه‌موكوڕی یاسایی سه‌باره به مه‌رجه‌كانی به‌شداری له هه‌ڵبژاردن، رێگا نه‌درا ناومان له كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كاندا تۆماربكه‌ین. به‌وهۆیه‌وه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان له ده‌ستدا كه په‌رله‌مانیش بكه‌ین به مه‌یدانی خه‌بات له پێناو ماف و ئامانجه‌كانی ئێوه. به‌ڵام بێگوما له ده‌ستدانی ئه‌م ده‌رفه‌ته هیچ له‌و ڕاستیه ناگۆڕێ كه حزبه‌كانی ئێمه چ له ناو په‌رله‌مان بێت چ له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان، خه‌باتی خۆیان له ده‌وری هه‌مان پلاتفۆرم درێژه پێده‌ده‌ن بۆ به‌رگری له ماف و داخوازیه‌كانی جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێش و خه‌ڵكی سته‌م دیده، بۆ به‌رگری له مافه‌كانی ژنان و لاوان، بۆ به‌رگری له ئازادی و خۆشگوزه‌رانی. له‌م پیناوه‌شدا ته‌نانه‌ت له كه‌مپینی پڕوپاگه‌ندی هه‌ڵبژاردندا به‌شداری ده‌كه‌ین بۆ ناساندن و به‌رجه‌سته كردنی پلاتفۆڕمه‌كه‌مان. هاوكات چاودێری دۆخه‌كه ده‌كه‌ین و له په‌یوه‌ند به چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ل هه‌ڵبژاردن، هه‌روه‌ها هه‌ر ئاڵوگۆڕێك كه‌ڕوبدات، به‌پێی پێویست هه‌ڵوێست و بانگه‌وازی خۆمان بۆ خه‌ڵك ڕاده‌گه‌یه‌نیین.
حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی عێراق حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان
تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٢٥
PM:08:36:06/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 276
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت