ئه‌و قوتابییه‌ی به چه‌قۆ هێرشی كرده‌سه‌ر مامۆستایه‌ك ده‌ستگیر كرا
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستگیركرد كه له‌ناو قوتابخانه‌یه‌كدا هێرشی كرده سه‌ر مامۆستایه‌ك و به‌چه‌قۆ برینداری كرد.
پۆلیسی سۆران له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له ڕێكه‌وتی 6ـی تشرینی یه‌كه‌می 2025، له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سۆران ئاگاداركراینه‌وه له هه‌بوونی ڕووداوێكی زامداربوون به چه‌قۆ به‌ناوی (ر.ش.ت) كه پێشه‌ی مامۆستایه له قوتابخانه‌یه‌كی سنوری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "مێرمنداڵێك كه له ده‌ره‌وه هاتووه‌ته ناو قوتابخانه به چه‌قۆ هێرش ده‌كاته سه‌ر مامۆستاكه و زامداری ده‌كات و دواتر هه‌ڵاتووه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "دوای وه‌رگرتنی رێكاری یاسایی و رێكخستنی په‌ڕوای لێكوڵینه‌وه توانرا تۆمه‌تباری نه‌وجه‌وانان به ناوی (ر.م.ت.) كه هه‌ڵاتبوو، له‌سه‌ر بڕیاری دادوه‌ری لێكوڵینه‌وه‌ی سۆران به پێی مادده‌ی 413 له یاسای سزادانی عێراقی له لایه‌ن مه‌فره‌زه‌ی به‌شی پۆلیسی ناو شاری سۆران ده‌ستگیربكرێت".
هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی په‌روه‌رده‌ی سۆران له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه له رووداوێكی نه‌خوازراودا له یه‌كێك له قوتابخانه‌كانی سنوری په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی سۆران، قوتابیه‌ك به ناڕه‌وایی و به‌چه‌قۆ هێرش ده‌كاته سه‌ر مامۆستایه‌ك به‌ناوی (ڕ.ش) له قوتابخانه‌ی باپشتیانی بنه‌ڕه‌تی له كاتی وانه‌وتنه‌وه و ده‌ست به‌جێ برینداری ده‌كات".
اکارا الیشا کیۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سۆران بۆ له نزیكه‌وه ئاگادار بوون له ڕه‌وشی ته‌ندروستی و له نزیكه‌وه چاودێریكردنی ڕوداوه‌كه سه‌ردانی مامۆستای ناوبراو ده‌كات و له لێدوانێكیدا وتی: "ئه‌م جۆره هه‌ڕه‌شه‌و تاوانكاریانه دژی مامۆستا و په‌روه‌رده و پڕه‌نسیپه كۆمه‌ڵایه‌تی و یاساییه‌كانه و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌تیده‌كه‌ینه‌وه".
راشیگه‌یاند كه "بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ڕێكاری یاسایی ده‌گیرێته به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی ماف و شكۆی مامۆستا پارێزراو بێت په‌نا بۆ یاسا و دامه‌زراوه حكومیه‌كان ده‌به‌ین".
PM:08:15:06/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت