بۆ ماوەی سێ شەو تونێلی پێشڕەو دادەخرێت
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە لە داخستنی تونێلی پێشڕەو.
ئەمڕۆ دووشەممە 6ی تشرینی یەکەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، "بە مەبەستی بۆیاخکردنی کربستۆنی شەقامی ناو تونێلی پێشرەو، لە شەوی دووشەممەوە بۆماوەی سێ شەو تونێلەکە دادەخرێت".
لە راگەیەندراوەکەی هاتووچۆی سلێمانی هاتووە، "شەوانە لە کاتژمێر 11:00ی شەو بۆ 6:00ی بەیانی تونێلەکە دادەخرێت".
PM:05:45:06/10/2025
ئهم بابهته 244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت