لیژنەی باڵای ئەمنی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم: دەبێت پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کەشوهەوایەکی سەقامگیر بەڕێوەبچێت


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ دووشەممە 6ی تشرینی یەکەمی 2025، کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئەمنی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردن بەڕێوەچوو.


بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بێت، لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان سه‌رپه‌رشتی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئەمنی كرد و رایگەیاند، "دەبێت پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، هەڵبژاردنێکی ئارام و لە کەشوهەوایەکی سەقامگیر بەڕێوەبچێت".

ئاماژەی بەوەکرد، "دامه‌زراوه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ نیشتمانین و پێویسته‌ هاوڵاتییان و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانیش له‌كاتی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان هاوكار بن تاکو كه‌شوهه‌وایه‌كی‌ ئارام دروست بێت".

ئەوەشی خستەڕوو، "له‌ ئاستی‌ پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان لیژنه‌ی‌ لاوه‌كی‌ دروستكراوه‌، وەزارتەکان لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکان هاوکار دەبن بۆ ئەوەی هیچ کێشەیەک دروست نەبێت".





PM:04:52:06/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو