تورکیا ڕاگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی تا سێ مانگی دیکە درێژکردەوە


وێستگەنیوز_

ئەمڕۆ دووشەممە 6ـی 10ـی 2025، حکومەتی تورکیا ڕاگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی تا سێ مانگی دیکە درێژکردەوە.

کەمێک لەمەوبەر حکومەتی تورکیا ڕاگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی تا 6ی کانوونی دووەمی 2026، درێژکردەوە.

ئەمە چەندین جارە تورکیا ڕاگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی درێژ دەکاتەوە؛ کۆتا جار 25ـی کانوونی دووەمی 2025 بوو. 

ئارمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، لەبارەی داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی فڕۆکەخانەی سلێمانیدا رایگەیاندبوو، "هۆی ئەم سیاسەتەی تورکیا پرسی نیگەرانی ئەمنییە. چەند چاوەڕوانییەکمان لە دەسەڵاتدارانی سلێمانی هەیە، لە ئەگەری جێبەجێکردنی ئەم  چاوەڕوانییانە و رەواندنەوەی ئەم نیگەرانیانەی تورکیا، دڵنیام لە بابەتی فڕۆکەخانەکە، ڕێکخستنێک دەکرێت. نابێت ئەم بابەتە بە سیاسی بکرێت."


AM:11:54:06/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت