هێڵی شەمەندەفەری نێوان كەركووك و بەغدا دەخرێتەوە كار


وێستگه‌نیوز_

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، هەوڵی تەواوكردنی قۆناخی یەكەمی پێشخستنی هەموو هێڵ و وێستگەكانی هێڵە ئاسنینەكان دەدات، لە شاری فاوەوە تاكو وێستگەی فیشخابور لەسەر سنووری توركیا.

مەیسەم سافی، بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، لە پێشخستنی هێڵە ئاسنینەكانی ناوچەكانی باكوور و ڕۆژئاوا، پێشكەوتنێكی باشیان بەدیهێناوە، كە بەهۆی كردەوەكانی گرووپەكانی داعشەوە زەرەروزیانیان پێ‌ گەیشتووە.

دەشڵێت، پڕۆسەكه لە شاری موسڵ و ناوچەی ڕۆژهەڵاتەوە دەستی پێكردووە تاكو دەگاتە بەغدا، لەگەڵ دروستكردنی هێڵێكی دووانی لە فاوەوە بۆ فیشخابور لەسەر سنووری توركیا، بۆ هاتووچۆی گەشتیاران و گواستنەوەی كەلوپەلەكان.

مەیسەم سافی ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق هەماهەنگی بەردەوامی هەیە لەگەڵ پارێزگاكانی باكوور و خۆرئاوا، بەمەبەستی بەگەڕخستنەوەی هێڵەكان، لەوانە هێڵی نێوان بەغدا و كەركووك.


AM:10:10:06/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت