ئه‌حمه‌د شه‌رع هاوشێوه‌ی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د جه‌ژنی نه‌ورۆزی پشتگوێ خست
وێستگه‌نیوز-
ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی سوریا بۆ قۆناغی راگوزه‌ر، به مه‌رسوومێك جه‌ژنه فه‌رمییه‌كانی له سووریا دیاری كرد، له فه‌رمانه‌كه‌یدا جه‌ژنی نه‌ورۆز و چه‌ندین جه‌ژنی پێكهاته‌كانی تری سوریای پشتگوێ خست.
ئه‌مڕۆ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆك كۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزه‌ر، به مه‌رسوومی ژماره 188ی ساڵی 2025 جه‌ژنه فه‌رمییه‌كان و ئه‌و ڕۆژانه‌ی دیاری كرد كه ده‌كرێنه پشووی فه‌رمی له‌و وڵاته‌دا.
مه‌رسوومه‌كه‌ی شه‌رع، 13 جه‌ژن و ڕۆژی تایبه‌تی دیاری كردووه، له‌وانه جه‌ژنه‌كانی ڕه‌مه‌زان، قوربان، سه‌ری ساڵی كۆچی، له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، سه‌ری ساڵی زایینی، جه‌ژنی كرێكاران، جه‌ژنی هه‌ستانه‌وه‌ی كریستیانه‌كان و چه‌ند جه‌ژنێكی دیكه وه‌ك جه‌ژنی رزگاری و جه‌ژنی شۆڕش.
له مه‌رسوومه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رعدا جه‌ژنی نه‌ورۆز، كه جه‌ژنێكی نه‌ته‌وه‌یی كورده و ده‌كه‌وێته 21ی ئازار، لابراوه و كراوه به جه‌ژنی دایك. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه نه‌ورۆز جه‌ژنێكی پیرۆزی نه‌ته‌وه‌ییه بۆ گه‌لی كورد له سوریا و ناوچه‌كانی كوردستان. هه‌روه‌ها له ژماره‌یه‌ك وڵات‌دا به‌وبۆنه‌یه‌وه ئاهه‌نگ ده‌گێڕدرێت، وه‌ك ئێران، ئه‌فغانستان، ئازه‌ربایجان و وڵاتانی ئاسیای ناوه‌ڕاست.
نه‌ورۆز بۆ كورد هێمای ئازادی و نوێبوونه‌وه و له دایكبوونه‌وه. له ساڵی 2010 یونسكۆ نه‌ورۆزی له لیستی نوێنه‌ری میراتی فه‌رهه‌نگی نامه‌عنه‌وی مرۆڤایه‌تیدا ناساند و 21ی ئازاری وه‌ك ڕۆژی جیهانی بۆ ئاهه‌نگگێڕانه‌كه‌ی ده‌ستنیشان كرد.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م دانپێدانانه جیهانییه، حكومه‌تی راگوزه‌ری سوریا به‌رده‌وام بوو له كاركردن هاوشێوه‌ی رژێمی پێشووی سوریا، كه فه‌رمانی ژماره 104ی ساڵی 1988ی ده‌ركردبوو و 21ی ئازاری وه‌ك "ڕۆژی دایك" ده‌ستنیشانكردبوو، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به گرنگی نه‌ورۆز وه‌ك جه‌ژنێكی نه‌ته‌وه‌یی بۆ كورد بكات. ئه‌مه‌ش به هه‌وڵێك بۆ په‌راوێزخستنی ناسنامه‌ی كورد له سوریا داده‌نرا.
PM:11:25:05/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 320
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت