هه‌سه‌ده: چه‌كدارانی دیمه‌شق به‌رده‌وامن له پێشێلكاری و شه‌ڕڤانان و دانیشتوان ده‌كه‌نه ئامانج
وێستگه‌نیوز-
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" رایگه‌یاند كه دوای كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی ئه‌یلول له دێر حافر، چه‌كدارانی حكومه‌تی دیمه‌شق به‌رده‌وامن له پێشێلكاری و شه‌ڕڤانان و دانیشتوان ده‌كه‌نه ئامانج.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" راگه‌یه‌ندراوێكی ئاراسته‌ی رای گشتی كرد و تیایدا هاتووه كه "له هه‌وڵێكدا بۆ تێكدانی سه‌قامگیری ناوچه‌كه، چه‌كدارانی حكومه‌تی دیمه‌شق به‌رده‌وامن له هێرش و پێشێلكارییه‌كانیان له ناوچه‌كانی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا و شه‌ڕڤانان و دانیشتوان ده‌كه‌نه ئامانج".
هه‌سه‌ده ده‌ڵێت: "له كاتژمێره‌كانی سه‌ره‌تای سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ درۆنه خۆكوژه‌كانیان له ده‌وروبه‌ری دێرحافه‌ر هێرشیان كرده سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی و به‌هۆیه‌وه سێ شه‌ڕڤانمان به سوكی بریندار بوون. ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانیان، ده‌وریه‌یه‌كی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی له‌كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان كرده ئامانج و به‌و هۆیه‌وه چوار شه‌ڕڤان بریندار بوون".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "له ئێستاشدا گه‌ڕه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون له‌و ناوچه‌یه كوێرانه تۆپباران ده‌كرێن، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی راسته‌وخۆ بۆ سه‌ر ژیانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی دروست ده‌كات و ئامانج لێی بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێیه له‌نێو دانیشتواندا".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "له 20ی ئه‌یلولدا، چه‌كدارانی حكومه‌تی دیمه‌شق له دێرحافر كۆمه‌ڵكوژییه‌كیان ئه‌نجامدا و له ئه‌نجامی تۆپبارانی كوێرانه بۆ سه‌ر ماڵی هاوڵاتیان، هه‌شت هاوڵاتی مه‌ده‌نی كه له نێویاندا منداڵ و ژن هه‌بوون، كوژران".
راشیگه‌یاند كه "ئه‌م هێرشه دووبارانه به روونی هه‌وڵی چه‌كدارانی حكومه‌تی دیمه‌شق بۆ ئاژاوه‌گێڕان و ناسه‌قامگیركردنی ناوچه‌كانی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا و تێكدانی ئه‌و ئاسایش و ئارامییه ئاشكرا ده‌كات كه دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ی تێدان.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات دووپاتی ده‌كاته‌وه كه "به‌رده‌وام ده‌بن له ئه‌ركی خۆیان بۆ پاراستنی گه‌له‌كه‌یان و رووبه‌ڕووی هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌بنه‌وه".
PM:08:45:05/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 252
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت