ئەمڕۆ 60 موڵکی کۆمپانیای چاڤی لە زیادکردنێکی ئاشکرادا فرۆشرا


وێستگەنیوز- لەنیا بەختیار

ئەمڕۆ لە زیادكردنێكی ئاشكرادا لە شاری سلێمانی موڵكەكانی کۆمپانیا چاڤی بە بڕی زیاتر لە 91 ملیار دینار فرۆشرا.


لەنیا بەختیار، پەیامنێری وێستگەنیوز رایگەیاند، "ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی تشرینی یەکەمی 2025، لەلایەن فەرمانگەی جێبەجێکردنی سلێمانی‌ و بە سەرپەرشتیی وەزارەتی دارایی‌ و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان موڵکەکانی کۆمپانیای چاڤی فرۆشرا، لەلایەن سەرمایەدارێکی گەنجەوە بەناوی (ئاکام) وەک نوێنەری کۆمپانیای بادڵەر موڵکەکانی کۆمپانیای چاڤی کڕدراوە بە بڕی زیاتر لە 91 ملیار دینار کە ژمارەیان 60 موڵکە".

ئاماژەی بەوەکرد، "تائێستا دیار نییە ئەو کۆمپانیایە لە هەرێمی کوردستانە یان لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانە، هەروەها ئەو سەرمایەدارە تەنها لە %80ی پارەکەی داوە".

رۆژی یەکشەممە 28ی ئەیلولی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی 5ی تشرینی یەکەمی 2025، موڵکەکانی کۆمپانیای چاڤی بۆ وەبەرهێنانی گەشتیاری دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە و دەفرۆشرێن.

وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەدابوو، "ژمارەی موڵکەکانی کۆمپانیاکە 60 موڵکن، بە مەبەستی گەڕانەوەی قەرزی بانکەکانی سەر بە وەزارەتمان کە بڕەکەی 91 ملیار و 760 ملیۆن و 660 هەزار و 350 دینارە، هاوکات سەرجەم موڵکەکان پێکەوە بە یەک پاکێج دەفرۆشرێن".


PM:01:22:05/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 548 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت