بەرهەم ساڵح کاندیدە بۆ پۆستی کۆمسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان


وێستگەنیوز-

سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق کاندیدە بۆ پۆستی کۆمیساری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان.


سەرچاوە دیپلۆماسییەکان لە نیویۆرک بڵاویانکردەوە، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق بۆ پۆستی کۆمیساری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان کاندید کراوە، ئەم پۆستە دووەم گەورەترین پۆستە لە دوای سکرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان.

لە ماوەی حەوت دەیەی رابردوودا هیچ کەسێک لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەم پۆستەی وەرنەگرتووە، ئەمەش وایکردووە ئەم کاندیدکردنە هەنگاوێکی گرنگ بێت، هەروەها چەند وڵاتێکی عەرەبی و رۆژئاوایی و ئیسلامی پشتگیری بەرهەم ساڵح دەکەن بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.

جگە لە بەرهەم ساڵح 9 کەسی دیکە پاڵێوراون بۆ پۆستی کۆمیساری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان.


PM:09:59:03/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو