بە بڕیاری سودانی ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانی گۆڕا بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی
وێستگەنیوز-
بەبڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق لە یادی هەشت ساڵەی کۆچی دوایی مام جەلال ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانی گۆڕا.
ئەمڕۆ هەینی 3ی تشرینی یەکەمی 2025، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، "محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی کرد ناوی (فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی) بگۆڕدرێت بۆ (فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی)، ئەمەش لەسەر بنەمای داواکارییەکی پێشوو کە لەلایەن دامەزراوەی "سەرۆک جەلال تاڵەبانی"ـیەوە پێشکەشکرابوو".
ئاماژە بەوەکراوە، "ئەم فەرمانەی بەڕێزیان وەک پێزانینێک بۆ ڕۆڵی مێژوویی سەرۆکی کۆچکردوو و خەباتی درێژخایەنی دژ بە دەسەڵاتی دیکتاتۆری دێت".
PM:07:57:03/10/2025
ئهم بابهته 88
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت