وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهان راوەستا


وێستگەنیوز-

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان لەبارەی راوەستانی هەناردەکردنی نەوت بۆ بەندەری جەیهان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.


ئەمڕۆ هەینی 3ی تشرینی یەکەمی 2025، وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم رایگەیاند، "ئەمڕۆ بەهۆی دروستبوونی چەند كێشەیەكی تەكنیكی لە بەندەری جەیهانی توركی، هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەرەكە راوەستا".

ئاماژە بەوەکراوە، "لەكاتی ئێستادا ئەم كێشانە بەتەواویی چارەسەركراون و هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دووبارە دەستیپێكردەوە و بەردەوامە".


PM:04:59:03/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو