سەرچاوەیەک بۆ وێستگەنیوز: لە سلێمانی بە بڕیاری ئاسایش کڕین و فرۆشتن لە پێشانگاکانی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان راگیران


وێستگەنیوز-

دوای ئەوەی مانگێک پێش ئێستا پێشانگاکانی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکانی سلێمانی ئاگادارکرانەوە کە مامەڵەکردن بەو ئۆتۆمبێلانەوە رابگرن، دوێنێ لەلایەن ئاسایشەوە بە تەواوی سەرجەم پێشانگاکان چۆڵکراون.


سەرچاوەیەکی تایبەت لە یەکێک لە پێشانگاکانی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان کە ناوی لای وێستگەنیوز پارێزراوە بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "مانگێک پێش ئێستا لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە ئاگادارکراینەوە کە پێشانگاکان چۆڵبکەین، بەڵام دوای ئەوەی بەشێکی زۆر لە پێشانگاکان پابەندی بڕیارەکە نەبوون دوێنێ پێنجشەممە 2ی تشرینی دووەمی 2025، هێزەکانی ئاسایش هاتنە ناو پێشانگاکان و دواییان کرد سەرجەم ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لاببرێن و مامەڵەیان پێوەنەکرێت، هەرکەسیش پابەند نەبێت رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر".

ئەو سەرچاوەیە وتی، "ئەم بڕیارە تەنها لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی جێبەجێکراوە و لە قەزا و ناحیەکانی سلێمانی هیچ کێشەیەک نییە پێشانگاکان چۆڵنەکراون".

وتیشی، "پێشانگاکانمان هەر کراوەن، بەڵام رێگەمان پێنادرێت مامەڵە بە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتاوە بکەین".

بەپێی بڕیارێک بێت لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە کۆد بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان دەکرێت، بەڵام نابێت هیچ کڕین و فرۆشتنێکی پێوە بکرێت.



PM:04:38:03/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 504 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو