شاخه‌وان عه‌بدوڵا: هه‌موو زه‌مینه‌كان له‌بارن پارتی ببێته هێزی یه‌كه‌م
وێستگه‌نیوز-
شاخه‌وان عه‌بدوڵا سه‌رۆكی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق له كه‌ركوك، ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ لیستی 275ی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێت: "هه‌موو زه‌مینه‌كان له‌بارن پارتی ببێته هێزی یه‌كه‌م".
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 3ی تشرینی یه‌كه‌م شاخه‌وان عه‌بدوڵا سه‌رۆكی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق له كه‌ركوك له كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه "پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق 24 كچ و كوڕی كه‌ركوكی وه‌ك به‌ربژێر ده‌ستنیشان كردووه كه هه‌موویان كه‌سی به‌توانان و سه‌ركردایه‌تیی سه‌رخستنی لیسته‌كه ده‌كه‌ن".
به وته‌ی شاخه‌وان عه‌بدوڵا "خه‌ڵكی كوردستان و خه‌ڵكی كه‌ركوك به تایبه‌تی چاویان له‌وه‌یه، كاندیدانی پارتی سه‌ر بخه‌ن بۆ په‌رله‌مانی عێراق، چونكه ڕۆڵێكی یه‌كجار گه‌وره‌ی بینیوه له‌وه‌ی بتوانێ پارێزگاری له مافه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكات".
وتیشی: "چاومان له‌وه‌یه پارتی ببێته هێزی یه‌كه‌م له كه‌ركوك، چونكه هه‌موو زه‌مینه‌كان له‌بارن بۆ ئه‌وه‌ی پارتی ببێته هێزی یه‌كه‌م و ئه‌زموونه‌كانی رابردووش ئه‌مه‌ی سه‌لماندووه كه پارتی تاكه‌هێزه بتوانێ دۆخی كه‌ركوك ئاسایی بكاته‌وه و تاكه هێزه هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی له هه‌ڵبژاردنی پێشوو داویه‌تی جێبه‌جێی كردووه".
داواشی له خه‌ڵكی كه‌ركوك و دانیشتووانی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم كرد به گرنگییه‌وه له هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌م بڕوانن و له هه‌ر شوێنێكن له ڕۆژی هه‌ڵبژاردندا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كه‌ركوك و به هه‌مان نه‌فه‌سی كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌رژمێری له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا به‌شدار بن؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی "هه‌مان نه‌فه‌سی شۆڤینی كه دوێنێ به تیرۆر و تۆقاندن خه‌ڵكی كوردی ئاواره ده‌كرد، ئه‌مڕۆ ده‌یانه‌وێ له ڕێگه‌ی سندووقی ده‌نگدانه‌وه خۆیان بسه‌پێنن و شكست به زۆرینه‌ی كوردی ئه‌م شاره بێنن".
سه‌رۆكی لیستی پارتی له كه‌ركوك داوای له خه‌ڵكی پارێزگاكه كرد "ده‌نگ به كاندیدانی پارتی بده‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارتی تاكه هێزه كه بتوانێ دۆخی كه‌ركوك ئاسایی بكاته‌وه و له به‌غدا پارێزگاری له مافه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكات".
كاتژمێر 12ـی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 3ـی تشرینی یه‌كه‌می 2025، بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به فه‌رمی ده‌ستی پێكرد و لایه‌نه سیاسییه‌كان و كاندیده‌كان ده‌توانن له چوارچێوه‌ی ڕێنماییه‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و لێژنه‌ی ئه‌منیی پارێزگاكان، له سه‌رجه‌م شار، شارۆچكه، ناوچه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به ئاشكرا بانگه‌شه بۆ لیست و ژماره‌كانیان بكه‌ن.
PM:02:36:03/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 160
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت