بافڵ تاڵه‌بانی: رێككه‌وتنی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ پاراستنی سه‌قامگیریی وڵات
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌میانی پێشوازیكردنی له باڵیۆزی كۆماری چیك له عیراق، رایگه‌یاند كه رێككه‌وتنی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ پاراستنی سه‌قامگیریی وڵات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ده‌باشان پێشوازی له یان شنیادۆف، باڵیۆزی كۆماری چیك له عیراق كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، له دیداره‌كه‌دا پێویستیی به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندی دۆستانه و ھاریكاریی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری چیك له سه‌رجه‌م بواره‌كان به تایبه‌ت له رووی وه‌به‌رهێنان و ئابوورییه‌وه جه‌ختی له‌سه‌ركرایه‌وه.
"سه‌رۆكی یه‌كێتی و باڵیۆزی چیك له عیراق به گرنگییه‌وه باسیان له رێككه‌وتنی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كرد و به ده‌رفه‌تێكی باش زانرا بۆ پاراستنی سه‌قامگیریی وڵات و باشتركردنی ژیانی خه‌ڵك" راگه‌یه‌ندراوه‌كه واده‌ڵێت.
PM:02:10:03/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 180
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت