دڵسۆز زه‌نگه‌نه‌ی به‌ره‌ی گه‌ل: زه‌نده‌قیان چووه شه‌و و رۆژ چاودێریمان ده‌كه‌ن
وێستگه‌نیوز-
دڵسۆز زه‌نگه‌نه كاندیدی به‌ره‌ی گه‌ل له پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه مۆدیلێكی نوێ له‌بانگه‌شه په‌یڕه‌و ده‌كات و له‌باتی فلێكس میدیای نوێ ده‌كاته سه‌كۆی كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ و پلات فۆڕمه‌كان ده‌كاته باره‌گای سیاسی.
ئه‌و كاندیده‌ی به‌ره‌ی گه‌ل له راگه‌یه‌ندراوێكدا هۆكاری ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك ده‌ڵێت: "له‌سلێمانی بارودۆخ جۆرێكه له‌سایه‌ی حكومی پۆلیسی و به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی ئازادیه‌كان به‌ره‌ی گه‌ل ناتوانێت وه‌ك جاران له‌پێشوازی ده‌نگده‌رانی بێت".
"وازه‌نده‌قیان له بونمان چووه شه‌و و رۆژ چاودێری ئێمه ده‌كه‌ن، لێره‌وه ئامۆژگاریان ده‌كه‌ین و ئه‌ڵێین ئه‌وه‌نده خۆتان به‌ئێمه‌وه سه‌رقاڵ ئه‌كه‌ن بڕۆن بیرله‌مافی سه‌ره‌تای خه‌ڵك بكه‌نه‌وه"، له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا وای نووسیوه.
دڵسۆز زه‌نگه‌نه بۆ ده‌نگده‌رانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، ئیداره‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌رین ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو كه "ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌نگدانه ئه‌و كۆمه‌ڵه حازرخۆره‌ی ئێستا هه‌ڵبژێرینه‌وه كه‌واته ئێمه نه‌مانتوانیوه ڕۆشنبیری و هوشیاری هه‌ڵبژاردن موماره‌سه‌بكه‌ین، بۆهه‌میشه شاره‌كه‌مان ئازادی و ئاوه‌دانی مافه‌كانمان له‌به‌غدا له‌ده‌ست ئه‌چێت".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌كاتێكدایه به‌چاوی خۆتان بینیتان چ غه‌درێك له سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئێمه كرا. ئه‌م دۆخه پۆلیسییه‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان راپه‌رین ده‌بێت كۆتایی پێبهێنرێت".
دڵسۆز زه‌نگه‌نه‌ی به‌ره‌ی گه‌ل راشیگه‌یاندووه كه ده‌یه‌وێت نوێنه‌ربێت بۆ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، پاشان كوردستان چونكه "من نه‌توانم خزمه‌تی ئه‌م شاره‌بكه‌م حه‌تمه‌ن ناتوانم خزمه‌تی كوردستان بكه‌م پێشمه‌رگه ئه‌بم له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌پێناو گه‌له‌كه‌م".
PM:12:16:03/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 268
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت