رێبوار تەها: با ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ين به وێستگه‌یه‌ک بۆ بنيادنانی داهاتوویه‌كی هاوبه‌ش
وێستگەنیوز-
پارێزگاری کەرکوک پێش دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە.
رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک لە پەیامێکدا رایگەیاند، "کۆمەڵانی خه‌ڵكی خۆشه‌ويستی كه‌ركوک، پاش چەند کاتژمێرێکی كه‌م، هه‌ڵمه‌تی بانگەشەی هه‌ڵبژاردنی کاندیدان له چوارچێوه‌ی ليستە كێبڕكێكارەکان له پارێزگا ئازيزه‌كه‌مان، كه‌ركوک، ده‌ستپێده‌كات، له‌م ساته گرنگەدا، بانگه‌وازێكی برایانه و دڵسۆزانه ئاراسته‌ی ئێوه ده‌كه‌م، داوا له سه‌رجه‌م خوشک و برايان له رۆڵه‌كانی كه‌ركوک ده‌كه‌ين، كه ئه‌م قۆناغه بكه‌ن به ده‌رفه‌تێک بۆ كێبڕكێی شه‌ريفانه و پەیامێکی هۆشيارانه بگەیەنن كه گوزارشت لە هيوا و ئاواتی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كه‌ركوک بکات، بێ جیاوازی".
ئاماژەی بەوەشکرد، "با ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ين به وێستگه‌یه‌ک بۆ بنيادنانی داهاتوویه‌كی هاوبه‌ش، كه لێكگه‌يشتن و هاوكاریی تێدا زاڵ‌بێت و ئه‌و ئاشته‌وایی، كۆمه‌ڵايه‌تی، ئاسايش و گه‌شه‌سه‌ندنه پته‌وبكات، كه به‌ده‌ستهاتووه و كه‌ركوک به‌ره‌و بووژانه‌وه‌يه‌كی ئابوری، پيشه‌سازی و وه‌به‌رهێنان ببات، كۆتایی به ساڵانێك لە قه‌يران و ئاسته‌نگه‌كان بهێنێت. داواشتان لێده‌كه‌م، به‌وپه‌ڕی خۆشه‌ويستی و دڵسۆزييه‌وه، پارێزگاری بکەن له پاكوخاوێنیی شاره ئازيزه‌كه‌مان، كه‌ركوک و سه‌رجه‌م قه‌زا و ناحيه‌كانی".
رێبوار تەها دەڵێت، "كه‌ركوک پێشکەوتنی به‌رچاوی له بواری خزمه‌تگوزاری و پاكوخاوێنیی گشتیی به‌خۆيه‌وه بينيوه؛ پێويسته هه‌موومان هۆشيار و به‌رپرسيار بين له پاراستنی، به‌تايبه‌ت له ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا".
دەشڵێت، "شكۆی كه‌ركوک بەندە بە شكۆی پێكهاته‌کانیەوە و يه‌كڕيزيمان، نهێنیی هێز و سه‌رچاوه‌ی بووژانه‌وه‌يه‌تی، ئەم ئاهەنگی دیموکراسییە پيرۆزبێت له هه‌مووان، شانازی به هه‌موو هاوڵاتييه‌كی بەشەرەف و دڵسۆزی كه‌ركوكەوە دەکەین، کە بەپه‌رۆشە بۆ ئێستا و داهاتووی شاره‌كه‌ی".
PM:11:37:02/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت