پارتی نەتەوەیی کوردستان دەنگەکانی خۆی دایە یەکێتی
وێستگەنیوز-
لە راگەیەندراوێکدا پارتی نەتەوەیی کوردستان ئاشکرای کرد بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە لە 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت دەنگەکانی خۆی بداتە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
لە راگەیەندراوەکەدا پارتی نەتەوەیی کوردستان دەڵێت، "لە ماوەکانی رابردوودا بە کردەوە بۆمان دەرکەوتووە کە یەکێتی راستگۆیانە و راشکاوانە لە بەرژەوەندیی خەڵک کاردەکات".
دەشڵێت، "یەکێتی توانای رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی هەیە و هێزی جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی هەیە".
PM:06:34:02/10/2025
ئهم بابهته 600
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت