هاتووچۆی هەولێر بۆ لایەنە سیاسییەکان: وێنە و پۆستەری بەربژێرەکان و بڵاوکراوەکانتان بە ستوونەکانی ترافیک لایت هەڵمەواسن


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ئاگاداری لایەنە سیاسییەکان و بەربژێرەکانی دەکاتەوە کە لەکاتی بانگەشدا پۆستەرەکانیان بە ترافیک لایتەکاندا هەڵنەواسن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی تشرینی یەکەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، "بەهۆی دەستپێکردنی وادەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق، داوا لە سەرجەم لیست و رەوت و لایەنە سیاسی و بەربژێرەکانی بەشدار لە هەڵبژاردن دەکەین کە لەو ماوەیەی رێگەپێدراوە بۆ بانگەشەکردن، وێنە و پۆستەری بەربژێرە کان و بڵاوکراوەکانیان بە ستوونەکانی ترافیک لایت و هێماکانی هاتووچۆ هەڵنەواسن و وێنەی گەورە لەنزیک سوڕانەوەکان و سەر شۆستەی چوار ریانەکان دانەنێن کەببێتە هۆکاری بەربەستی بینین لەبەردەم شوفێران".

ئاماژە بەوەکراوە، "پۆستەرە گەورەکان بە باشی بچەسپێنن بۆ ئەوەی بەهۆی باوە بەرنەبنەوە سەر شەقامەکان و زیان بە ئۆتۆمبێل و بەکارهێنەرانی شەقام نەگەیەنن، هەروەها جامی ئۆتۆمبێل و ژمارەی تابلۆ دانەپۆشن بە ئاڵا و لۆگۆ و وێنەی بەربژێرەکان".

هاتووچۆی هەولێر داوا لە بانگەشەکاران دەکات، لەدواوەی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر سەرنەکەون و جەستەیان لە جام و سلایدی ئۆتۆمبێلەکان نەهێننەدەرەوە، رێگە و شەقامە گشتییەکان نەگرن لەپێناو و دروستنەبوونی جەنجاڵی هاتووچۆ و پاراستن و سەلامەتی گیانیان و روونەدانی رووداوی هاتووچۆی نەخوازراو، دەخوازین وادەی بانگەشە کە لە کەشێکی هێمن و دیموکراسیدا بەڕێوەبچێت دوور لە سەرپێچی یاسا و رێنمایەکانی هاتووچۆ.


PM:05:51:02/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو