لیژنەی ئەمنیی هەولێر: پارێزگاریکردن لە وێنەی کاندیدانی ژن و پاراستنیان لەکاتی بانگەشە، ئەرکی هەموو لایەکە
وێستگەنیوز_
لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەولێر کۆمەڵێک بڕیاری سەبارەت بە دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن بڵاوکردەوە کە لە یەکێک لە خاڵەکانیدا هاتووە، "پارێزگاریکردن لە وێنەی کاندیدانی ژن و پاراستنیان لەکاتی بانگەشە، ئەرکی هەموو لایەکە، هەرکەس و لایەنێک بێڕیزی بە وێنەکانیان بکات و بیانشێوێنێت، رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەبێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە لیژنەى ئەمنیى پارێزگای هەولێر لەبارەی دەستپێکردنی پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن و ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبووەوە و کۆمەڵێک بڕیاری دەرکرد.
بەپێی بڕیاری لیژنەی باڵای ئەمنیی پارێزگای هەولێر، نابێت بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن به كاروانى زۆرى ئۆتۆمبێل له شه‌قامه گشتییه‌كان بكرێت، كه ببێته هۆى دروستكردنى ئاسته‌نگ له رێگاى هاتووچۆى خەڵک، نابێت وێنه و پۆسته‌ر و دروشمى كاندیدان له‌و شوێنانه‌ى كه رێگه‌دراوه، به مادده‌ی لێكده‌ر وه‌ك ( له‌زگه یان غه‌ره ) لێبدرێت، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌ڵبواسرێت، یان له‌سه‌ر ستاند له شوێنیك دابنرێت كه رێگەنه‌گر ێت.
لە بەشێکی دیکەی بڕیارەکاندا هاتووە، نابێت پۆسته‌ر و دروشمه‌كانى تایبه‌ت به بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر دیوار و شوێنه گشتییه‌كان وه‌ك (مزگه‌وت، كلێساكان، شوێنه پیرۆزه ئاینیه‌كان و شوێنە کەلتوورى و مێژووییەکان) هه‌ڵبواسرێت.
سەبارەت بە کاندیدانی ژن لیژنەی باڵای ئەمنی هەولێر بڕیاریداوە، پارێزگاریکردن لە وێنەی کاندیدانی ئافرەت و پاراستنیان لەکاتی بانگەشە، ئەرکی هەوموولایەکە، هەرکەس و لایەنێک بێڕیزی بە وێنەکانیان بکات و بیانشێوێنێت، رووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.
لە کۆتایی بڕیارەکانیشدا هاتووە، دوای تەوابوونی پڕۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن، کاندیدان بەرپرسن لە کۆکردنەوەی پۆستەر و وێنەکانیان، بە پێچەوانەوە بەپێبژاردن سزادەدرێن.
PM:03:24:02/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 480
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت