شەرقولئەوسەت: ئەمریكا فشاری خستووەتە سەر پارتی و یەكێتی بۆ پێكهێنانی حكومەت


وێستگه‌نیوز _

نزیکەی ساڵێک تێپەڕیوە بەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردندا لە هەرێمی کوردستان بۆ بەگەڕخستنی پەرلەمانی هەرێم، بەبێ ئەوەی حیزبەكان بتوانن حکومەتی نوێ پێکبهێنن و دەنگی لەسەر  بدەن.

ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت، لە ڕاپۆرتێكدا بڵاوی كردووەتەوە، ململانێیەكە لە نێوان  پارتی دیموکراتی کوردستان، بە سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی، کە 39 کورسی بەدەستهێناوە و لە نێوان یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە، بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی، کە 23 کورسی بەدەستهێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتەكە، ئەو دوو حیزبە، کە نیو كۆ یەکی کورسی پەرلەمانیان بەدەستهێناوە، بە ئاسانی دەتوانن حکومەت پێکبهێنن، بەڵام  بەهۆی چەند ناکۆکییەكی ئاڵۆزەوە، كە ماوەی چەند مانگیەكە بەردەوامە، پێکهێنانی حکومەتیان دواخستووە.

ئاماژەشی بەوە كردووە، هەرچەندە ئەم دوو حیزبە، لەم ڕۆژانەدا دانوستانی چڕوپڕ بۆ پێکهێنانی حکومەت بەڕێوەدەبەن، بەڵام چاودێران پێیان وایە، حکومەتی نوێی کوردستان لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنە گشتییەکانی پەرلەمانی عێراق لەدایك دەبێت، تاكو ئەو دوو حیزبە بتوانن پۆستە حکومییەکان لە هەرێم و لە حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا، بە پشتبەستن بە ئەنجامەکانیان لە پەرلەمانی هەرێم و پەرلەمانی عێراق، لە چوارچێوەی یەک پاكێجیدا دابەشی بكەن. 

دوای سەردانەكەی بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی بۆ واشنتن، وەك شەرقولئەوسەت باسی دەكات، دانوستانەكانیان لەگەڵ پارتی ئەرێنی بووە و ئەمریكا فشارێكی ڕاستەوخۆی خستووەتە سەر هەردوو حزبی یەكێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەت.


AM:08:54:01/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 748 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو