جه‌میل ئه‌بوبه‌كر: پلان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی بانكه بازرگانی و پسپۆڕییه‌كان له هه‌رێم هه‌یه
وێستگه‌نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بانكه پسپۆرییه‌كانی هه‌رێم به وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند كه دامه‌زراندنی بانكی نیشتمان كه وه‌ك بانكی ناوه‌ندیی هه‌رێم كار ده‌كات له قۆناغی كۆتاییدایه، ده‌شڵێت: "پلان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی بانكه بازرگانی و پسپۆڕییه‌كان له هه‌رێم هه‌یه".
جه‌میل ئه‌بوبه‌كر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بانكه پسپۆرییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان (به وه‌كاله‌ت) بۆ كوردستان 24 وتی: "زیاتر له ساڵێكه كار له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك ده‌كه‌ین بۆ دامه‌زراندنی بانكی نیشتمانیی كوردستان، كه وه‌ك بانكی ناوه‌ندیی هه‌رێم كار بكات و نوێنه‌رایه‌تیی هه‌موو بانكه‌كان بكات".
وتیشی: "كاره‌كانی دامه‌زراندنی بانكه‌كه ئێستا له قۆناغی كۆتایی دایه و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له ده‌ره‌وه بناسرێت و په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ بانكه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا هه‌بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه "زیاتر له 90 بانكی بازرگانی و 29 بانكی پسپۆڕی له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن و پلان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌یان هه‌یه".
باسی له‌وه‌شكرد كه "بڕیاری تایبه‌ت به لێخۆشبوو‌ن له قه‌رزی خانووبه‌ره و نیشته‌جێبوون، ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه و ئاسانكارییه‌كی زۆر باش بوو بۆ هاووڵاتییان و لێی سوودمه‌ند بوون".
راشیگه‌یاند كه "پێش ده‌رچوونی بڕیاره‌كه كۆی گشتیی قه‌رزه‌كان له‌سه‌ر هاووڵاتی زیاتر له چوار ترلیۆن دینار بوو، به‌ڵام به‌هۆی بڕیاره‌كه‌وه ئێستا ته‌نیا نزیكه‌ی دوو ترلیۆن دینار ماوه‌ته‌وه، هاووڵاتییان ده‌توانن تا 31ـی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ سوودمه‌ند بن له‌م بڕیاره".
PM:11:56:30/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 728
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت