بریارە ئەمرۆ مەکتەبی سیاسی پارتی کۆببێتەوە


وێستگەنیوز_

بریارە ئەمرۆ دووشەممە 29ـی ئەیلوولی 2025، مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببێتەوە.

 بەگوێرەی زانیاریەکان، ئەمرۆ لە پیرمام مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتی مەسعود بارزانی کۆدەبێتەوە.

میدیای پارتی بڵاوی کردووەتەوە، کۆبوونەوەکە تایبەتە بە گفتوگۆکردن لە بارەی دۆخی سیاسی عێراق و ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە و پرسی ھەڵبژاردنی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران و  گفتوگۆکانی ھەولێر و بەغدا.

 هەروەها، لەم کۆبوونەوەیە دوایەمین ھەنگاوەکانی پێکھێنانی کابینەی دەیەم قسەو باسی لەسەر دەکرێت و چاوەروان دەکرێت بریاری کۆتایی لە ئەنجامی گفتوگۆگانی نێوان شاندنی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بدرێت و دوای ئەم  کۆبوونەوەیە ھەنگاوە یاسایی و سیاسیەکان بۆ کۆبونەوەی پەرلەمان و پێکھێنانی حکومەت دەستپێبکات.


AM:09:01:29/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 588 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت