وادەی دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران دیاریکرا
وێستگەنیوز- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 22ی ئەیلولی 2025، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان بە وێستگەنیوزی رایگەیاند، "پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتووە و دەست بە رێکارە کارگێڕییەکان کراوە بۆ ئەوەی دابەشبکرێت".
ئاماژەی بەوەکرد، "کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە رێگەی سایلۆکانەوە جوتیاران ئاگادار دەکرێنەوە و شایستە داراییەکانیان پێدەدرێت".
نەوزاد شێخ کامیل وتی، "بۆ ئەم قۆناغە پشکی هەرێمی کوردستان 57 ملیار دینارە و 20 ملیار بۆ هەولێر، 25 ملیار بۆ سلێمانی و هەڵەبجە و 12 ملیار دیناریش بۆ جوتیارانی دهۆک تەرخانکراوە".
PM:02:24:22/09/2025
ئهم بابهته 1048
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت