پێشەوا هەورامانی: ئەمڕۆ ڕێككەوتنی سێ قۆڵی بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان واژۆ دەكرێت


وێستگەنیوز_

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ڕێككەوتنی سێ قۆڵی بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان واژۆ دەكرێت.

پێشەوا هەورامانی رایگەیاند، حكومەتی هەرێمی كوردستان، حكومەتی فیدراڵ و كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوت لەسەر پرسی نەوت گەیشتوونەتە ڕێككەوتن و ئەمڕۆ دووشەممە 22ـی ئەیلوول، گرێبەستی سێ قۆڵی نێوانیان واژۆ دەكرێت.

ئاشکراشی کرد، سبەی سێشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر پرسی مووچە دەدات و بە واژۆكردنی گرێبەستە سێ قۆڵییەكە، هیچ بەربەستێك لەبەردەم ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان نامێنێت و بەغدا دەبێت لە نزیكترین كاتدا مووچە ڕەوانە بكات. 


AM:11:29:22/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 852 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت