لە هەولێر بەهۆی خۆڵبارینەوە 23 کەس گەیەندراونەتە نەخۆشخانە
وێستگەنیوز-
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر ئاماری ئەو کەسانەی بڵاوکردەوە کە بەهۆی خۆڵبارینەوە تووشی حاڵەتی کتوپڕ بوون و هاتوونەتە نەخۆشخانە.
ئەمڕۆ شەممە 20ی ئەیلولی 2025، نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر رایگەیاند، "لە دوێنێوە تا کاتژمێر 2:00ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە هەردوو بەشەکانی پیشوازی و راوێژکاری نەخۆشخانەکەی هەولێر 23 حاڵەتی کتوپڕ، بەهۆی خۆڵبارینەوە تۆمارکراوە".
ئاماژە بەوەکراوە، "بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان، لە كاتی خۆڵباریندا پێویستە لەسەر هاوڵاتییان رێگەكانی خۆپارێزی بەكاربهێنن وەك دووركەوتنەوە لە شوێنی خۆڵبارین، راگرتنی سەفرە و بەكارهێنانی رێگەوبانەكانی دەرەوە، داخستنی دەرگا و پەنجەرەكان و لە كاتی چوونە دەرەوەدا بەكارهێنانی دەمامك، دووركەوتنەوە لە وەرزش كردن، زۆر خواردنەوەی شلەمەنی و خواردنی میوە و سەوزە بەبەردەوامی".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "ئەو کەسانەی نەخۆشی ڕەبۆیان هەیە بە هیچ شێوەیەک نابێت بێنە دەرەوە لە ماڵەکانیان".
PM:06:47:20/09/2025
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت