سكرتێری حزبی شیوعی: وێستگه‌نیوز میدیایه‌كی سه‌نگینه و هاوسه‌نگی ده‌پارێزێت
وێستگه‌نیوز - سلێمانی
ئه‌بو كاروان، سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان، رایگه‌یاند كه وێستگه‌نیوز میدیایه‌كی سه‌نگینه و له‌كاتی رووماڵكردنی رووداوه‌كان و پێدانی زانیاری‌دا هاوسه‌نگی پاراستووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 20ی ئه‌یلولی 2025 ئه‌بو كاروان سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان به‌یاوه‌ری عوسمان زیندانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی كاری دیموكراتی و پیشه‌یی ئه‌و حزبه سه‌ردانی ده‌زگای میدیایی وێستگه‌نیوزی له‌شاری سلێمانی كرد و له‌لایه‌ن سیروان غه‌ریب سه‌رۆكی ده‌زگای میدیایی وێستگه‌نیوز و له‌نیا به‌ختیار به‌رپرسی به‌شی هونه‌ری ده‌زگاكه پێشوازییان لێكرا.
ئه‌بو كاروان له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا رایگه‌یاند كه ئه‌وان هاتوون تاوه‌كو پاڵپشتی خۆیان بۆ میدیای وێستگه‌نیوز و هه‌موو ئه‌و میدیایانه‌ی تر كه بوێرانه و پیشه‌ییانه هه‌واڵ و زانیاری بڵاوده‌كه‌نه‌وه، ده‌رببڕن.
ئه‌بو كاروان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه وێستگه‌نیوز یه‌كێكه له‌و ده‌زگایانه‌ی لایه‌نگیری به هه‌واڵ و زانیارییه‌كانیه‌وه نابینرێت و به‌شێك نییه له رووداوه‌كان به‌ڵكو "ته‌نها زانیارییه‌كان ده‌گوازێته‌وه".
ئه‌بو كاروان ره‌خنه‌ی له‌و ئازادییه میدیاییه گرت كه له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه و دژی ئه‌و پێشێلكارییانه وه‌ستایه‌وه كه له‌كاتی رووداو و خۆپیشاندانه‌كاندا به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان و تیمی میدیاكان ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها وتی: "له‌نێو ئه‌م هه‌لومه‌رجه سیاسییه ئاڵۆزه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، وێستگه‌نیوز وه‌ك میدیایه‌كی سه‌نگین ماوه‌ته‌وه و هاوسه‌نگی و پیشه‌ییبوونی پاراستووه".
لای خۆیه‌وه عوسمان زیندانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبی شیوعی كوردستان تیشكی خسته سه‌ر دۆخی ئێستای ئازادی راده‌ربرین له هه‌رێمی كوردستان و رایگه‌یاند كه "له‌پاشه‌كشه‌دایه".
عوسمان زیندانی وتی: "ئه‌گه‌رچی فشاره‌كان له‌سه‌ر میدیا زۆرن، به‌ڵام وێستگه‌نیوز و چه‌ند میدیایه‌كی تر توانیویانه پیشه‌ییبوونی خۆیان له‌ده‌ست نه‌ده‌ن".
سیروان غه‌ریب سه‌رۆكی ده‌زگای میدیایی وێستگه‌نیوز سوپاسی حزبی شیوعی كوردستانی كرد كه له‌هه‌موو قۆناغه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر كات "ئازادییه‌كان له‌مه‌ترسیدا بێت یه‌كه‌م حزبه هه‌ڵوێستی خۆی راده‌گه‌یه‌نێت و ده‌نگی ده‌خاته پاڵ رۆشنبیران و میدیاكاران".
هه‌روه‌ها وتی: "هه‌ڵوێسته‌كانی حزبی شیوعی كوردستان، به‌تایبه‌ت سكرتێری ئێستای حزبه‌كه هاوڕێ ئه‌بو كاروان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی میدیای ئه‌هلی و ئازاد له هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2000 هه‌تاوه‌كو ئێستا روون و ئاشكرابوون و هه‌میشه پاڵپشتی ئازادییه‌كانی میدیا و ئازادی راده‌ربڕین بووه".
PM:03:22:20/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 276
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت