دژەتیرۆری عێراق: بەهەماهەنگی هێزەکانی هاوپەیمانان سەرکردەیەکی باڵای داعشمان لە سووریا کوشت


وێستگەنیوز_

دەزگای دژەتیرۆری عێراق دەڵێت: لەنێو خاکی سووریادا، سەرکردەیەکی باڵای داعشیان بەهەماهەنگی هێزەکانی هاوپەیمانان کوشتووە.

ئەمڕۆ هەینی، 19ـی ئەیلولی 2025، دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، بەپێی ڕێنماییەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، محەممەد شیاع سوودانی و بە پشتیوانیی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و بە سەرپەرشتیی سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆر، فەریقی یەکەم کەریم تەمیمی، ئۆپەراسیۆنێک بۆ کوشتنی عومەر عەبدولقادر بەسامە؛ ناسراو بە "عەبدولڕەحمان حەلەبی"، یەکێک لە دیارترین سەرکردەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ئەنجامدرا و توانرا بە ئامانج بگیرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەناو خاکی سوریادا بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئۆپەراسیۆنەکە ئەنجامدراوە.

وەک ئاشکرای کردووە، "تیرۆریست حەلەبی، پۆستی بەرپرسی ئۆپەراسیۆن و ئاسایشی دەرەوەی لە ڕێکخراوەکەدا هەبوو، بەرپرسیار بووە لە پلاندانان و سەرپەرشتیکردنی ئەوەی پێیدەوترا ویلایەتە دوورەکان، هەروەها ڕاستەوخۆ کاری لەسەر تەقینەوەی باڵیۆزخانەی ئێران لە لوبنان کردووە، هەوڵیشیداوە ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی لە ئەوروپا و ویلایەتە یەکگرتووەکان بکات کە بە هەوڵە هەواڵگرییەکان پوچەڵکرانەوە."


PM:04:12:19/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو