هاتووچۆی هەولێر رێوشوێنی نوێ بەرامبەر ماتۆڕسوارەکان دەگرێتەبەر
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، بە گوێرەی بە دواداچوونەکان، بەشی زۆری رووداوەکانی هاتووچۆ یان بەهۆی ماتۆڕسوارەوەیە یان ماتۆڕ و ماتۆرسوار یەکێکن لە لایەنەکانی هەر رووداوێکی هاتووچۆ کە بەردەوام یان مردن یان برینداربوونی سەختی لێدەکەوێتەوە.
ئەمڕۆ هەینی 19ی ئەیلولی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، "بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ لیژنەیەکی هاوبەشی نێوان پۆلیسی هاتووچۆ و پۆلیسی هەولێر ئاگاداری بازاڕەکانی کڕین و فرۆشتن و چاککردنەوەی ماتۆڕیان لە ناو سەنتەری شاری هەولێر کردووەتەوە بۆ ئەوەی خۆیان دوور بگرن لە دروستکردنی ماتۆڕ بە پارچە و مامەڵەکردن بە ماتۆڕی بێ سەرەتا و تۆمار نەکراو".
ئاماژە بەوەکراوە، "لەم بارەیەوە ئەمڕۆ رۆژی هەینی تیمەکانی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر لە بازاڕی شێخ اللە و بازاڕی هەینی هەولێر ئامادە بوون بۆ ئاگادارکردنەوەی هاوڵاتییان لە ڕێ و شوێنەکانی یاسایی بەرامبەر بە ماتۆڕی بێ سەرەتا".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "بۆ سەلامەتی هاوڵاتییان و کەمکردنەوەی قوربانی رووداوەکان، لەمەولا هەر ماتۆڕسوارێک بەبێ کڵاو و پێویستییەکانی سەلامەتی لێخورینی ماتۆڕ لەسەر شەقامەکان ببینرێت ئیجرائاتی لەگەڵ دەکرێت و دەست بەسەر ماتۆڕەکەیدا دەگیرێت".
هاتووچۆی هەولێر داوا لە دایکان و باوکان دەکات کە رێگری بکەن لە هەرزەکارانیان بۆ ئەوەی نەبنە قوربانی مانۆڕەکانی ماتۆڕسواری، هەروەها تووشی سزای دارایی نەبن.
PM:03:31:19/09/2025
ئهم بابهته 264
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت