کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.


کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ هەینی 19ی ئەیلولی 2025، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە ناوچە شاخاووییەکان بە تایبەتی ناوچە سنوورییەکانی باکوور پەلە هەور دەبێت، لەگەل بەرزبوونەوەی تۆز و خۆل لە کاتەکانى نیوەڕۆ بەدواوە چڕیەکەى زیاد دەکات بە تایبەتى سنوورى پارێزگاى سلێمانى و کەرکوک و ئیدارەى راپەڕین و گەرمیان، هەروەها لەکاتی ئێوارە خێرایی با زیاددەکات بۆ سەروو 35 کم لە کاتژمێرێکدا و پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە ڕێژەى (2- 4) پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".

ئاماژە بەوەکراوە، "سبەینێ شەممە 20ی ئەیلولی 2025، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەل بەردەوامى بەرزبوونەوەی تۆز و خۆل تاوەکو کاتەکانی نیوەڕۆ, پاشان کەشەکە سەقامگیر دەبێت و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە بەنزیکەی (2- 3) پلە لەزۆربەی ناوچەکان بەراورد بە تۆمارەکراوەکانی ئەمڕۆ".

بەرزترین پلەکانی گەرما:

هەولێر : 34 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 34 پلەی سیلیزی
دهۆک : 34 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 29 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 33 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 35 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 35 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 35 پلەی سیلیزی
سۆران : 31 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 37 پلەی سیلیزی


PM:12:27:19/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو