مەزڵوم عەبدی: چارەسەری سیاسی باشترین بژاردەیە بۆ پاراستنی ئارامی سوریا و گەلەکەی
وێستگەنیوز-
ئەنجومەنی سەربازی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا و تیادا جەختکرایەوە لەوەی، ئەولەویەت بدرێت بە چارەسەری سیاسی بۆ کێشەکان و مافی پێکهاتەکان لە سوریا پارێزراوبێت.
لە راگەیەندراوێکدا هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" بڵاویکردەوە، دوێنێ پێنجشەممە 18ی ئەیلولی 2025، بە ئامادەبوونی مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئەنجومەنی سەربازی هەسەدە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
هەر بەپێی راگەیەندراوەکە بێت، مەزڵوم عەبدی لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاندووە، "پابەندبوونی خۆمان بۆ رێککەوتننامەی 10ی ئادار دووپات دەکەینەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێویستە ئەو ئاگربەستەی لە رۆژهەڵاتی سووریا هەیە، بپارێزرێت"، هەروەها جەختیشی لە لە بەردەوامی دانوستانەکان لەگەڵ حکومەتی دیمەشق کردەوە.
مەزڵوم عەبدی وتی، "ئامادەین لە بارەی تێکەڵکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) بە سوپا دانووستان بکەن و لەگەڵ ئەنجومەنەکان کۆببنەوە".
وتیشی، "چارەسەری سیاسی باشترین بژاردەیە بۆ پاراستنی ئارامی سوریا و گەلەکەی، هەروەها داواش دەکەم مافی پێکهاتەکانی سوریا بپارێزرێت".
هەر لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنەکە پابەندبوونی خۆی بە بەردەوامی هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان، بەشداریکردن لە چەسپاندنی سەقامگیری و پشتیوانیکردنی پرۆسەی هەمەلایەنەی ئاشتی لە سوریا دووپاتکردەوە.
AM:11:13:19/09/2025
ئهم بابهته 272
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت