مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ به‌شێك له سوننه‌كان هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو تاووتوێ ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌میانی پێشوازیكردنی له به‌شێك له سوننه‌كانی عێراق هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی تاووتوێ كرد و جه‌ختی له هه‌ماهه‌نگیی لایه‌نه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنی كێشه و گرفته سیاسییه‌كان كرده‌وه.
باره‌گای بارزانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ی ئه‌یلولی 2025 مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازی له شاندێكی هاوپه‌یمانێتیی حه‌سم و هاوپه‌یمانێتیی نه‌ینه‌وا بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی به سه‌رۆكایه‌تیی سابت عه‌باسی كرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له دیداره‌كه‌دا بارودۆخی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا و بیروڕا له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاڵوگۆڕكرا".
باره‌گای بارزانی ده‌ڵێت: "له دیداره‌كه‌دا جه‌خت له هه‌ماهه‌نگیی لایه‌نه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنی كێشه و گرفته سیاسییه‌كان كرایه‌وه".
PM:09:21:18/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت