نه‌به‌زی علی ئاسكه ره‌خنه‌ی توند له مۆندیاله‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌گرێت
وێستگه‌نیوز –
نه‌به‌زی علی ئاسكه وه‌رزشكار و ناوبژیوانی دێرین و راهێنه‌ری نێوده‌وڵه‌تی ره‌خنه‌ی توند له مۆندیاله‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌گرێت و پێیوایه كه ئه‌و گۆڵانه‌ی له یارییه‌كی مۆندیاله‌كه‌دا كراون له یاری تۆپی ده‌ستیش تۆمار نه‌كراوه و نه‌بووه، ده‌شڵێت: "ئه‌م جۆره به‌ناو مۆندیاله له‌چ ووڵاتێك ده‌گوزرێ جگه لای خۆمان نه‌بێت ئه‌ویش له پێناو په‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت نه‌ك په‌رژه‌وه‌ندی گشتی".
دوێنێ چوارشه‌ممه 17ی ئه‌یلولی 2025 مۆندیالی تۆپی پێی بچوککراوەی خانمان به به‌شداری هەشت هەڵبژاردەی كیشوەرە جیاوازەكانی جیهان له شاری هه‌ولێر ده‌ستی پێكرد.
نه‌به‌زی علی ئاسكه كه میدیاكار و ڕۆژنامه‌نوسی وەرزشی نێوده‌وڵه‌تییه له وتارێكدا له‌ژێر ناوی "ئاخر پێم بڵێن ئه‌مه مۆندیاله یان مه‌هزه‌له‌یه؟" نووسیویه‌تی: "له چ مێژوویه‌ك له سه‌رتاپای جیهان مۆندیال ئه‌نجامدرا بێت و(30) گۆڵ تۆماركرا بێت، مه‌گه‌ر ته‌نها به‌ناو پاڵه‌وانێتی مۆندیاله‌كه‌ی كچان كه له هه‌ولێری پایته‌خت به‌ڕێوه ده‌چێت. ئه‌مه چووه كتێبی گینیسه‌وه و مقۆ مقۆی له‌سه‌ره".
باسی له‌وه‌شكردووه كه "له كاتێكدا (كچانی میصر) 30 گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له كچانی پاكستان تۆمار بكات، ئاخر ئه‌مه له یاری تۆپی ده‌ستیش تۆمار نه‌كراوه و نه‌بووه".
ئه‌و راهێنه‌ره نێوده‌ڵه‌تییه ده‌ڵێت: "گوناح نییه ئه‌و هه‌موو مه‌سره‌فه بكه‌یت له‌پێناو هیچ و هیچ ئامانجێك نه‌بێت پێم بڵێن ئه‌م جۆره به‌ناو مۆندیاله له‌چ ووڵاتێك ده‌گوزرێ جگه لای خۆمان نه‌بێت ئه‌ویش له پێناو په‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت نه‌ك په‌رژه‌وه‌ندی گشتی، ئاخر ئاوا وه‌رزش به‌ڕێوه ناچێت هه‌ی ئه‌وانه‌ی هیچ له وه‌رزش تێنه‌گه‌یشتوون".
راشیگه‌یاندووه كه "30 گۆڵ له‌یاریه‌ك ده‌بێت چی بێت و ئه‌و یاریزانانه له‌چ كه‌وكه‌بێكه‌وه هاتوون؟ ناهه‌قتان ناگرم هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی لێ ده‌زانن، ئاخر ئێوه ئاوا وه‌رزش به‌ڕێوه‌به‌رن حاڵی حه‌لوه‌لای ده‌بێت".
ئه‌نجامه‌كانی یارییه‌كانی مۆندیاله‌كه‌ش كاردانه‌وه‌ی جیاوازی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لێكه‌وتووه‌ته‌وه و هه‌وادارێك نووسیویه‌تی: "له‌ژیری ده‌ستكرد بپرسه بزانه ئه‌م مۆندیاله جیهانییه چییه؟؟".
مۆندیالی تۆپی پێی بچوککراوەی خانمان به به‌شداری هه‌ڵبژارده‌كانی (كوردستان، ئوردن، لوبنان، پاکستان، بەڕازیل، هایتی، ئۆگەندا و میسر ده‌ستی پێكرد و له یاری نێوانیاندا هه‌ڵبژارده‌ی میسر 30 گۆڵی له هه‌ڵبژارده‌ی پاكستان كرد و هه‌لبژارده‌ی كوردستانیش 13 گۆڵی له هه‌ڵبژارده‌ی ئوردن كرد.
PM:08:53:18/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 416
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت