کەشناسی: سبەی ئەگەری تاوە بارانی پچرپچر هەیە


وێستگەنیوز_

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە.

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت کەشی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ بێت، خێراى با لەنێوان  5 تا 15 کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەش کرد، پێشبینی دەکرێت کەشی سبەى هەینی، 19ـی 9ـی 2025، ئاسمان ساماڵ بێت، لە ناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی سنووریەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات پەلە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەل بەرز بوونەوەی تۆز و خۆڵ بەهۆی ڕەشە باوە سەرەتا لەکاتەکانی بەیانی لەناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات پاشان زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە تاوەکو درەنگانی ئێوارە بەردەوامی دەبێت، هەروەها ئەگەری کەمێک تاوە بارانی پچرپچر هەیە لەناوچە سنووریەکانی باکووری ڕۆژهەڵات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، خێراى با  لەنێوان 15 تا 25 کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا، پاشان چالاک دەبێت بۆ سەروی 40 کم لە کاتژمێرێکدا، تاوەکو ئێوارە بەردەوامی دەبێت. هەروەها پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە بەنزیکەی 5 تا 6 پلەی سیلیزی.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 34 پلەی سیلیزی 

سلێمانی : 31 پلەی سیلیزی

دهۆک : 32 پلەی سیلیزی

ئامێدی : 26 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 31 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 35 پلەی سیلیزی 

زاخۆ : 32 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 33 پلەی سیلیزی

سۆران : 29 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 37 پلەی سیلیزی


AM:11:37:18/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو