د.سەباح هەورامی: ئەو خزمەتگوزارییە تەندروستییانەی لە سلێمانی پێشکەش دەکرێن جگە لە بەغدا لە هەموو پارێزگاکانی دیکەی عێراق باشترە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی نەبوونی پارەی کاش لە بانکەکاندا رووبەڕووی کێشە بوونەتەوە، ئاماژە بەوەشدەکات، ئەو خزمەتگوزارییە تەندروستییانەی لە سلێمانی پێشکەش دەکرێن باشترینن.
د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی لەمیانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی تارگێتی کەناڵ هەشت رایگەیاند، "زۆرجار ناچاردەبین ئەو پەیامانە بگەیەنین کە هاونیشتمانییان تووشی دڵەڕاوکێ دەکەن".
ئاماژەی بەوەشکرد، "بەهۆی نەبوونی پارەی کاش لە بانکەکاندا رووبەڕووی کێشە بووینەتەوە، تاوەکو کۆتایی ساڵی 2025 گرفتە داراییەکانی تەندروستیی سلێمانی چارەسەرکراون و هیچ کێشەمان نەماوە".
بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی وتی، "ساڵانە 27 بۆ 30 ملیار دینارمان پێویستە بۆ کڕینی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان".
وتیشی، "هاوڵاتییان دڵنیادەکەینەوە بە هیچ شێوەیەک ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکان راناگیرێن و بەردەوام دەبن، کوالێتی ئەو نەشتەرگەرییانەی لە نەخۆشخانە حکومییەکان دەکرێت باشترن لە نەخۆشخانە تایبەتەکان".
د. سەباح هەورامی ئاماژەی بەوەشدا، "ئەو خزمەتگوزارییە تەندروستییانەی لە سلێمانی پێشکەش دەکرێن جگە لە بەغدا لە هەموو پارێزگاکانی دیکەی عێراق باشترە".
PM:09:26:17/09/2025
ئهم بابهته 68
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت