سەرچاوەیەک بۆ بەغداد ئەلیەوم: مووچەی مانگی تەموزی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ خەرجکردن


وێستگەنیوز-

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرای کردووە، نەختینەیی دارایی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تەموز ئامادەیە.


ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی ئەیلولی 2025، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ماڵپەڕی بەغداد ئەلیومی راگەیاندووە، "نەختینەی دارایی بەردەستە، مووچەش ئامادەیە بۆ خەرجکردن و گواستنەوە، بەڵام چاوەڕێی رەزامەندی وەزیری دارایی دەکەن بۆ خەجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، لەبەرامبەر پابەندبوونی حکومەتی هەرێم بە مەرجی دیاریکراو".

سەرچاوەکە ئەوەشی وتوە، "مەرجەکان بریتین لە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ماوەی 48 کاتژمێردا، ئەمە جگە لە چارەسەرکردنی پرسی داهاتی ناوخۆ و پابەندبوون بە چارەسەری یاسایی کە لەلایەن ئەنجومەنی شورای دەوڵەتەوە دەردەچێت".


PM:07:48:17/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو