ئومێد خۆشناو: حكومەتی هەرێمی کوردستان دوو دارستانی بینراو و نەبینراو دروست دەکات
وێستگەنیوز_
پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی ژینگە و دابینکردنی داهاتوویەکی تەندروست، دوو دارستانی بینراو و نەبینراو کە کاریگەرییان هێندەی 31 ملیۆن داری سرووشتییە، بنیات دەنێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 17ـی ئەیلوولی 2025،ئومێد خۆشناو، پارێزگای هەولێر رایگەیاند، حكومەتی هەرێمی کوردستان بە دیدێکی ستراتیجى و دووڕەهەند، هەنگاوی کردەیی بۆ هاوڵاتیانی دەنێت. ئەم ستراتیجییە تەنیا لە چاندنی داردا کورت نابێتەوە، بەڵکو لە دوو رێڕەوی هاوتەریبدا کار دەکات.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو دوو دارستانە یەکیان بینراو و ئەوەی دیکەیان نەبینراوە. یەکەمیان، دروستکردنی سییەکی سەوزی بەرجەستە لە رێگەی پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێرەوەیە. دووەمیان، بنیاتنانی دارستانێکی نەبینراوە بە لەنێوبردنی گەورەترین سەرچاوەی پیسبوونی هەوا نەهێشتنی موەلیدەكان کە ئەویش پڕۆژەی رووناکییە.
ئومێد خۆشناو دەشڵێت، 7 ملیۆن دار باوەش بە پایتەختدا دەکەن. ئەمەش تەنیا پڕۆژەیەکی ئاسایی نییە، بەڵکو شۆڕشێکی سەوزە کە سیمای پایتەخت بۆ هەمیشە دەگۆڕێت. پلانەکە ئەوەیە بە درێژایی 92 کیلۆمەتر و پانیی دوو کیلۆمەتر پشتێنەکە دروست بکرێت.
PM:12:00:17/09/2025
ئهم بابهته 472
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت