زانیاری لەبارەی گیان لەدەستدانی زانیار هیوا مستەفا لە چیای گۆیژەی سلێمانی


وێستگەنیوز_

سەرچاوەیەکی ئاگادار بەوێستگەنیوزی ڕاگەیاند کاتژمێر 4:30 ئێوارە زانیار هیوا مستەفا 32 ساڵ یەکێک لەبەڕێوبەرانی هۆتێل شاری جوانی سلێمانی  تەرمەکەی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی دۆزرایەوە. 

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوە ئاگادارەکە لەلایەن یەکێک لە کاسبکارانی کۆشکەکانی چیای گۆیژە، هێزە ئەمنییەکان لەبوونی تەرمێک لەنێو ئۆتۆمبێلێکی جۆری MG ئاگادارکراوەتەوە دواتر دەرکەوتووە کە زانیاری هیوا مستەفایە کە پزیشکی ڤێتەرنەرییە و کارمەندی  هۆتیل شاری جوانەو پلەکەی بەڕێوبەرە. 

سەرچاوە ئاگادارەکە ئەوەشی ڕونکردەوە کە ناوبراو بەدەمانچە کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە. 

لەو بارەیەوە زرنگ فاروق مەلا مستەفا لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک نوسیویەتی: ئەمڕۆ بەداخەوە کادرێکی لێهاتوومان بەکارەساتێکی دڵتەزێن گیانی لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "کاکە زانیار گەنجێکی بە سەلیقە و دەست رەنگین و ئیداری بوو، زۆر بە هێمنی و لەسەرخۆیی کاری دەکرد و خۆی خۆی دروست کرد. لە کاتی تەلەبایەتییەوە تا گەیشتە پلەی بەرێوەبەر."


AM:12:10:17/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 11580 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت