ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت بە یەکخستنەوەی رێکارە داراییەکان لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا کۆدەبێتەوە
وێستگەنیوز_
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و دوو بڕگەی سەرەکی تاوتوێ دەکات، یەکێکیان پرسی بودجەیە.
بەگوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، سبەی چوارشەممە 17ـی ئەیلوولی 2025، ئەنجوومەنی وەزیران کاتژمێر 10:00ی بەیانی لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە هەولێر کۆدەبێتەوە.
بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە یەکخستنەوەی رێکارە داراییەکان لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و لەبەر رۆشنایی کۆنووسی کۆبوونەوەی نوێنەرانی هەردوولا لە رێککەوتی 9ـی 7ـی 2024، وەزارەتی دارایی و ئابووری چەند پێشنیاز و راسپاردەیەک دەخاتەڕوو بۆ یەکخستنی رێکار و رێنماییەکانی باج و رێژەکانیان لەنێوان دامەزراوەکانی باج لە هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی.
ئەم بڕگەیە لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە دەخرێتەڕوو و بەڕێوەبەری گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میریش ئامادە دەبێت.
بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن و وەزیری پەروەردە وردەکاری لەو بارەیەوە دەخاتەڕوو.
بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، یەکشەممەی داهاتوو 21ی مانگ یەکەم دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن دەبێ لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان.
PM:08:26:16/09/2025
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت