عەلی حەمە ساڵح: هیچ بیانویەک نەماوەتەوە
وێستگەنیوز_
عەلی حەمە ساڵح، بریاردەری رەوتی هەڵوێست نوسیویەتی: لەمەودوا هیچ بیانوویەک نەماوەتەوە.
عەلی حەمە ساڵح لە فەیسبووکی خۆی دەڵێت: "بەعێراقیان وتووە: بەپێی گرێبەستەکان بەشێکی ئەو نەوتەی بەرهەم دێت هی کۆمپانیاکانە؛ کۆمپانیاکانیش نایدەن، بە جۆرێک 60%ـی هی حکومەتی هەرێمە و 40%ـی هی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "عێراق وتویەتی: باشە من 40% نەوتەکە دەدەمەوە کۆمپانیاکان، دواتریش لێین دەکڕمەوەو هەناردەی دەرەوەی دەکەم".
بڕیاردەری رەوتی هەڵویست دەشڵێت: "هەرێمی کورستان وتوبووی: 50 هەزار بەرمیلیشمان دەوێت بۆ پاڵاوتن (بۆ کار و لاناس)، عێراق گرفتی لەوەش نییە، هەر بۆیە هیوادارم گرفتی دیکە دروست نەکرێت."
PM:07:43:16/09/2025
ئهم بابهته 156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت