ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرسی داهاتی نانه‌وتی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه
وێستگه‌نیوز –
بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت به ئاماده‌بوونی دوو نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرسی ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا سه‌باره‌ت به داهاتی نانه‌وتی هه‌رێم كۆببێته‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت كاتژمێر 9:00ی به‌یانی ده‌ست پێده‌كات و تیایدا دوو نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شدار ده‌بن كه یه‌كێكیان شاره‌زای یاساییه و ئه‌وه‌ی دیكه‌ش شاره‌زای ژمێریارییه، بۆ ئه‌وه‌ی روونكردنه‌وه‌ی پێویست بده‌ن و به‌رگری له بۆچوون و داواكارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بكه‌ن.
گه‌ر ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بگاته بڕیارێك سه‌باره‌ت به داهاته نانه‌وتییه‌كانی هه‌رێم، ئه‌وا بڕیاره‌كه‌ی ده‌داته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌ویش له كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا كه هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌نجام ده‌درێت، بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه له كۆبوونه‌وه‌ی رابردووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا كه سێشه‌ممه‌ی رابردوو 9ی ئه‌یلول به‌ڕێوه‌چوو، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران، بڕیاریدا كێشه یاساییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌رزبكاته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، "له‌ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ر نه‌كردنی كێشه یاساییه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ته‌وه، ئه‌و كات ره‌وانه‌ی دادگای فیدڕاڵی ده‌كرێت".
AM:08:24:16/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 388
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت