وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا زه‌ماله‌ی خوێندن له سعودیه راده‌گه‌یه‌نێت
وێستگه نیوز-
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه حكومه‌تی شانشینی عه‌ره‌بی سعودی زه‌ماله‌ی خوێندنی بۆ هه‌ردوو به‌رنامه‌ی (ماسته‌ر و دكتۆرا) راگه‌یاندووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه هه‌ركه‌سێك ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی تێدا به‌رجه‌سته ده‌بێت و ئاره‌زووی خوێندنی له زانكۆكانی وڵاتی سعودیه هه‌یه به‌له‌به‌رچاوگرتنی تێبینی و مه‌رجه‌كان ده‌توانێت داواكاری له ڕێگه‌ی ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه پێشكه‌ش به سه‌رچاوه‌ی زه‌ماله‌كه بكات:
https://share.google/uuDixYBWy3bBUirW3
تێبینی ئه‌وه‌شی داوه كه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ته‌نها كار له سه‌ر به‌رنامه‌ی خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا ده‌كات.
مه‌رج و داواكارییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ ماسته‌ر و دكتۆرا:
- پێشكه‌شكار ده‌بێت هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستان بێت.
- پێشكه‌شكار ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ر یان مامۆستا بێت له داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وا ده‌بێت به لایه‌نی كه‌م دوو ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت له پاش به ده‌ستهێنانی دوایین بروانامه. به‌ڵام بۆ ده‌رچوانی به‌رنامه‌ی تواناسازی ده‌بێت به لایه‌نی كه‌م (5) ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت.
- پێشكه‌شكار ده‌بێت كۆنمره‌ی به‌كالۆریۆسی بۆ خوێندنی ماسته‌ر له (65%) كه‌متر نه‌بێت و بۆ خوێندنی به‌رنامه‌ی دكتۆرا ده‌بێت كۆنمره‌ی ماسته‌ری له (70 %) كه‌متر نه‌بێت.
- سه‌باره‌ت به تێستی توانستی زمانی ئینگلیزی، تكایه ته‌واوی ورده‌كاریه‌كانی ئه‌م به‌رنامه‌یه بخوێننه‌وه كه داواكاری بۆ پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
- داواكار ده‌بێت له هه‌مان بواری خۆی داواكاری بۆ به‌رنامه‌ی ماسته‌ر پێشكه‌ش بكات. واتا به‌كالۆریۆس و ماسته‌ره‌كه‌ی له هه‌مان بوار بێت بۆ خوێندنی به‌رنامه‌ی دكتۆرا ده‌بێت ماسته‌ر و دكتۆراكه‌ی له هه‌مان بوار بێت.
- كاندیدی سه‌ركه‌وتوو ئه‌گه‌ر دامه‌زراو بێت، ئه‌وا له لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار ته‌نها مۆڵه‌تی خوێندنی پێده‌درێت واته به موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی و ده‌رماڵه جێگیره‌كان.
- كاندیدی سه‌ركه‌وتوو له لایه‌ن وڵاتی شانشینی عه‌ره‌بی سعودی پشتگیری دارایی به شێوه‌ی به‌شی (جزئیه) یا به شێوه‌ی گشتی (كامله) ده‌كرێت، بۆ ورده‌كاری زیاتر تكایه سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی زه‌ماله‌كه بكه‌ن.
- پێشكه‌شكردن راسته‌وخۆ و ته‌نها له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌كی زه‌ماله‌كه ده‌بێت.
- هه‌ركه‌سێك ئه‌م مه‌رج و ڕێنماییانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی تیایدا به‌رجه‌سته نه‌بێت، دواجار مۆڵه‌تی خوێندنی پێ‌نادرێت.
- تكایه بۆ هه‌ر پرسیارێك یان زانیاری زیاتر سه‌ره‌تا سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی زه‌ماله‌كه بكه‌ن.
- دوا كات بۆ پێشكه‌ش كردن بریتییه له (31/10/2025).
PM:07:49:15/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 860
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت