بەرپرسانی ئەمنی سلێمانی و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق کۆبوونەوە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ دووشەممە 15ی ئەیلولی 2025، بە یاوەری گوهدار ئامێدی، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک کۆمار، هیوا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم لەگەڵ قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە.
بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بێت، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی هەمەلایەنە لەسەر دۆخی ئەمنی وڵات و فراوانکردنی هەماهەنگی و هاریکاری نێوان دەزگا هەواڵگری و ئەمنییەکانی هەرێم و عێراق کرا بەتایبەتی لە بوارەکانی کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکان و رێگریکردن لە قاچاغچێتی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی جێبەجێکردنی بڕگەکانی رێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران پەیوەست بە کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکان کران و چەند پرسێکی دیکەی پەیوەست بە ئارامی و سەقامگیری خرایەبەرباس و لەوڕوەوە بڕیاری پێویستمان لەبارەیانەوە دا.
PM:04:38:15/09/2025
ئهم بابهته 128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت