وەزیری سامانە سروشتییەکان: بەمنزیکانە گرفتەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوت چارەسەر دەبن
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ دووشەممە 15ی ئەیلولی 2025، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان پێشوازیی لە لیوجیون کونسوڵی گشتیی کۆماری میللی چین لە هەرێمی کوردستان کرد.
بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بێت، لە دیدارەکەدا کونسوڵی چین نزیکبوونەوەی گەیشتن بە چارەسەری دۆسێی نەوتی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستانی بەرز نرخاند و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پاڵپشتیکردنی ئەم هەنگاوانە پیشاندا.
وەزیری سامانە سروشتییەکان ئاماژەی بە چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم کرد کە بەمنزیکانە ڕوو لە چارەسەرکردن دەکات، هەروەها وەبەرهێنان و کار و پرۆژە و چالاکیی وڵاتی چینی لە هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند.
PM:03:09:15/09/2025
ئهم بابهته 88
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت