پێدەچێت 48 کاتژمێری داهاتوو یەکلایی کەرەوە بێت بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان
وێستگەنیوز_
پێدەچێت 48 کاتژمێری داهاتوو یەکلایی کەرەوە بێت بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، چونکە جگە لەوەی سبەی دیاریی کراوە بۆ یەکلایی کردنەوەی پرسی داهاتی نانەوتی، شەوی ڕابردووش کۆبوونەوەی نێوان شاندی هەرێمی کوردستان و وەزیرە کوردەکانی بەغدا لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەرێوەچوو.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن، شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیرە کوردەکانی حکومەتی بەغدا بە ئۆنڵاین کۆبوونەتەوە و بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراقیش بەشدار بووە.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لەوە کراوە ئەو کۆمپانیا ناوخۆییانەی نەوت بەرهەم دێنن، نەوتەکە ڕادەستی سۆمۆ بکەن، چونکە هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ حکومەتی فیدڕال نییە بەڵکو خاڵی ناکۆک لە رێککەوتنی نێوان کۆمپانیاکانی ئەپیکۆر و بەغدا هەیە، ڕەنگە بەم زووانە نەگەنە چارەسەر.
ئاماژەیان بەوەش کردووە، دوای بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن کۆمپانیا ناوخۆییەکان، 50 هەزار بەرمیل بۆ بەکارهێنانەوەی ناوخۆ گل بدرێتەوە، ئەوەی دیکە ڕادەستی سۆمۆ بکرێت، تا ئەو کاتەی سۆمۆ و ئەپیکۆر لەسەر میکانیزمێک ڕێککدەکەون بۆ هەناردەەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
PM:01:27:15/09/2025
ئهم بابهته 224
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت