موعین كازمی: پارتی نزیكبونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی قۆستووه‌ته‌وه بۆ سه‌پاندنی مه‌رجه‌كانی به‌سه‌ر به‌غدادا
وێستگه‌نیوز –
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه حكومه‌تی هه‌رێم به‌رپرسیاره له‌و دۆخه خراپه‌ی دووچاری خه‌ڵكی كوردستان بووه و نه‌وت و داهاته‌كانی دیكه راده‌ست ناكات، ده‌شڵێت: "پارتی نزیكبونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی قۆستووه‌ته‌وه بۆ سه‌پاندنی مه‌رجه‌كانی به‌سه‌ر به‌غدادا".
موعین كازمی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی "ئه‌لعه‌هد" راگه‌یاند كه:
* تا ئێستا هه‌رێمی كوردستان نه‌وت و داهاته‌كانی دیكه‌ی راده‌ستی حكومه‌تی فیدراڵی نه‌كردووه.
* حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسیاره له‌و نه‌هامه‌تییه‌ی خه‌ڵكی كوردستان دووچاربوون به‌هۆی ناشه‌فافیه‌ت له‌گه‌ڵ به‌غدا.
* پارتی دیموكرات نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو ده‌قۆزێته‌وه بۆ سه‌پاندنی مه‌رجه‌كانی به‌سه‌ر حكومه‌تی فیدراڵی سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و چه‌ندین بابه‌تی دیكه.
*كه‌مته‌رخه‌مییه‌كی ئاشكرا له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه سه‌باره‌ت به راده‌ستنه‌كردنی نه‌وت و داهاته‌كانی دیكه‌ی به حكومه‌تی فیدراڵی.
* حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت شایسته داراییه‌كانی 15 پارێزگار له بودجه‌ی فیدراڵیدا له‌به‌رچاو بگرێت.
* حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند نه‌بووه به رێككه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی و هه‌ڵمه‌ته میدیاییه‌كان له كوردستان به‌غدا به به‌رپرسیار ده‌زانن له نه‌هامه‌تییه‌كانی گه‌لی كوردستان.
PM:09:56:14/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 564
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت