له سلێمانی دوو ته‌رم دۆزرانه‌وه
وێستگه نیوز، عومه‌ر ئه‌حمه‌د –
له دوو شوێنی سلێمانی دوو ته‌رم دۆزرانه‌وه، به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان پێده‌چێت یه‌كێكیان جه‌ڵته لێی دابێت.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له نزیك تونێلی پێشڕه‌وی شاری سلێمانی ته‌رمی هاوڵاتییه‌ك له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆیدا دۆزرایه‌وه.
به‌پێی زانیارییه نافه‌رمییه‌كان كه ده‌ست په‌یامنێری وێستگه كه‌وتووه، گومان ده‌كرێ ئه‌و كه‌سه له‌كاتی شۆفێریدا جه‌ڵته‌ی دڵ لێی دابێت، چونكه ئۆتۆمبێله‌كه خۆی به شۆسته‌ی شه‌قامه‌كه‌دا گرتووه‌ته‌وه.
له ئێستاشدا پۆلیسی بەڵگەو تاوان لە شوێنی ڕووداوەکەن و سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن.
هاوكات كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر تەرمی هاوڵاتییەک بە هەڵواسراوی لەناو پارکی هەواری شار دۆزرایەوە.
PM:08:14:14/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 608
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت