وەزیری ئاوەدانکردنەوە: سەرجەم پابەندییەکانمان لە بەرامبەر بەغدا جێبەجێ کردووە و گەشبینم بە چارەسەرکردنی کێشەی مووچە
وێستگەنیوز_
وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم پابەندییەکانی لەبەرامبەر حکومەتی عێراق جێبەجێک ردووە و "گەشبینم بە چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆران."
دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە کۆتا کۆبوونەوەدا، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشنیازەکانی حکومەتی عێراقی بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان پەسەند کردووە.
روونیشی کردووەتەوە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، رەزامەندیی لەسەر سەرجەم خاڵە گرنگەکانی پێشنیازەکەی بەغدا داوە، بەو مەرجەی لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا بێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، گەشبینە بە چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی مووچەخۆران لە نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق.
PM:03:23:14/09/2025
ئهم بابهته 152
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت