ئەنجومەنی دەوڵەت لەبارەی ناكۆكییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا سەبارەت بە داهاتە نانەوتییەكان كۆبووەوە
وێستگەنیوز_
ئەنجومەنی دەوڵەت لەبارەی ناكۆكییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا سەبارەت بە داهاتە نانەوتییەكان كۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بانگهێشتی دوو راوێژكاری یاسایی لە وەزارەتی دارایی و دادی هەرێم بكات بۆ كۆبوونەوەی داهاتوو لە رۆژی سێشەممە.
لە کۆبوونەوەکە باس لەوەش کراوە ئەنجومەنی دەوڵەت هەوڵدەدات رۆژی سێشەممە بەر لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران رونكردنەوەی خۆی بخاتەڕوو.
بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ ئەگەر ئەنجومەنی دەوڵەت بەر لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران نەیتوانی راپۆرتی خۆی پێشكەش بكات ئەوا رۆژی چوار شەممە جارێكیتر كۆدەبێتەوە.
PM:03:10:14/09/2025
ئهم بابهته 804
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت